هه‌ندێجار چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوكێ ته‌نها به ڕێنماییكردن و ڕاوێژكردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیانه‌ی كه‌من و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نیه له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش. د.هێمن فاتح حه‌مه‌كریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی به سایتی خاكی راگه‌یاند: ڕێنماییكردنی نه‌خۆش بۆ گۆڕانكاری له شێوازی ژیانی بۆ شێوازێكی دروست بریتییه له: 1-ئه‌نجامدانی (وه‌رزشكردن، خۆ سه‌رقاڵكردن، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، خواردنی ڕێك و خه‌وی دروست). هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژكردن، وه‌ك، دڵنیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له هۆكاری ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان كه مه‌ترسیان نیه بۆ سه‌ر ژیان و ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیری ئاڵۆز‌و ترس و نیگه‌رانیه‌كانن، هه‌روه‌ها دڵیناكردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی كه ئه‌م حاڵه‌ته وا له نه‌خۆش ناكات كه كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستبدات. 2-هه‌ندێجار كاتێك نه‌خۆشیه‌كه تونده‌و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش دروستكردووه، ده‌بێت په‌نا ببرێته‌به‌ر یه‌كێك یان زیاتر له ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی و یاخود به‌كارهێنانی ده‌رمان. چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوكێ: *دانیشتنی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری هزری و ڕه‌فتاری، ئه‌ویش به گۆڕینی هزر، ڕه‌فتار، خوڵقی نه‌خۆشه‌كه بۆ حاڵه‌تێكی باشتر، هه‌روه‌ها هه‌ندێك كات له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنیكه‌كانی خۆخاوكردنه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان ده‌كرێت، چونكه به ئارامبونه‌وه‌ی جه‌سته، مێشك به‌ره‌و ئارامبونه‌وه ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه. *ڕاهێنانی خودی وه‌ك یۆگاو مێدیته‌یشن ده‌توانرێت سودی لێوه‌ربگیرێت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ریه‌كانی تر. *یه‌كێكی تر له‌هه‌ره ڕێگا كاریگه‌رییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوكێ، بریتییه له به‌كارهێنانی ده‌رمان. به‌كارهێنانی ده‌رمانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئالوده‌بوون دروست ناكات و له‌سه‌ر بنه‌مانی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌ماره ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناو مێشك وه‌ك سیرۆتۆنین كارده‌كه‌ن، به‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر خوڵق، خه‌و، خواردن، ئاره‌زوو، ئارامگرتن و شێوازی بیركردنه‌وه داده‌نێن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure