له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌یادی 28 ساڵه‌ی كوردستانی نوێ-دا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆرێكى بۆ ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبه نوێیه‌كه‌ی ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم (دیلانه‌و مۆزیك) ڕێكخست. ڕۆژى 9-1-2019 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان، ساڵۆنی كوردستانی نوێ له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌یادی 28 ساڵه‌یدا، كۆڕێكی بۆ ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی "دیلانه‌و مۆزیك"ی ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ڕێكخست. له كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌ر وێڕای ڕوونكردنه‌وه‌ی ناوی كتێبه‌كه‌ی كه له هه‌ردوو وشه‌ی (دیلانه) واته گۆرانی و (مۆزیك) كه ناوی شاخێكه له ده‌ڤه‌ری كۆیه، باسی له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌شی كرد كه جگه له سه‌ربورده‌ی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی و قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تی، كۆمه‌ڵێك به‌سه‌رهات و ناساندنی ژماره‌یه‌ك شاعیر له‌خۆده‌گرێت كه پێشتر وه‌ك شاعیر نه‌ناسراون. هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كتێبه‌كه چه‌ند به‌سه‌رهاتێكی خۆشی شاعیرانی كۆیه‌شی له‌خۆگرتووه، له‌گه‌ڵ باسكردنی چیرۆكی هه‌ندێك له شیعره‌كانی نووسه‌ر كه كراون به گۆرانی. هه‌ر له كۆڕه‌كه‌دا چه‌ند پارچه شیعرێكی نووسه‌ر به گۆرانی پێشكه‌شكران له‌وانه‌ش شیعری "ماڵئاوایی" كه لایه‌ن بورهان محه‌مه‌ده‌وه كراوه به گۆرانی. ئیمزاكردنی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌رو دابه‌شكردنی له‌گه‌ڵ سێدی شیعر‌و گۆرانی ماڵئاوایی به‌شی كۆتایی مه‌راسیمه‌كه بوو. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure