له باره‌ی پرسیارێكه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌وترێت ئه‌گه‌ر منداڵی ساوا توشی زه‌ردوویی بوو، ئه‌وا شه‌كراو (قه‌نداخ)ی بده‌یتێ زهردووییهكی باش ده‌بێت، ئایه ڕاسته؟؟ د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پـسپۆڕی نهخۆشـییهكانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان رِوونكردنهوهیهكی بڵاوكردووه‌ته‌وه. له روونكردنه‌وه‌كه‌دا د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال رایگه‌یاندووه كه پێدانی شه‌كراو به منداڵی ساوا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری زه‌ردوویی كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه شه‌كراو وا ده‌كات منداڵه‌كه میزێكی زۆر بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی له‌شی منداڵه‌كه. وشكبوونهوهش وا ده‌كات ڕێژه‌ی زه‌ردووییه‌كه زیاتر بێت. هه‌ربۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه پێدانی شه‌كراو زیانی هه‌یه بۆ زه‌ردوویی نه‌ك چاره‌سه‌ری بكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له لایه‌كی تریشه‌وه شه‌كراو بۆ منداڵی ساوا ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی ئازاری سك و رشانه‌وه‌ی بكات. خاك - س: په‌یجی فیدراسیۆنی منداڵپارێزی جیهان/هه‌رێمی كوردستان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure