له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ سایتی خاك نێردراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به خۆپاراستن له په‌تای ئه‌نفلۆنرا. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه په‌تای ئه‌نفلۆنزا نه‌خۆشییه‌كی درمی ڤایرۆسییه‌و ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه. نیشانه‌كان: *تا *سه‌رئێشه *كۆكه‌و پژمه *ئاو هاتنه خواره‌وه به لوتدا *ئازاری ماسولكه *دڵتێكه‌ڵهاتن *هه‌وكردنی قورگ هه‌روه‌ها په‌تای ئه‌نفلۆنزا له‌ڕێگای تێكه‌ڵاوی نزیك و ته‌وقه‌كردن و به‌ركه‌وتنی دڵۆپ و پرشی كۆكه‌و پژمه‌ی نه‌خۆش به ده‌م و ده‌ست و لووت ده‌گوازرێته‌وه هه‌ربۆیه ئاگاداری ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه بن: *له‌كاتی كۆكه‌و پژمه‌دا ده‌م و لوت به كلێنس دابپۆشرێت. *زوو زوو ده‌سته‌كان به ئاو و سابون بشۆردرێت. *منداڵان فێربكرێن كلێنسی به‌كارهاتوو بخه‌نه ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌وه. *دووربكه‌وه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی كه‌سانی توشبوو. *به‌رده‌وام هه‌واگۆڕكێ له ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبووندا بكه. *ژنانی دووگیان، منداڵانی 6 مانگ بۆ 5 ساڵ، سه‌روو ته‌مه‌نی 65 ساڵ، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر تێكه‌ڵی نه‌خۆش ده‌بن، باشتروایه ڤاكسینی كوتان به‌كاربهێنن. *كاتێك كه نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزات به‌دیكرد، پشوو بده‌و شله‌مه‌نی گه‌رم بخۆره‌وه‌و سه‌ردانی نزیكترین داموده‌زگای ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رو رێنمایی پێویست. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure