10/1/2019 03:54 PM

جوانكاریی و زانیاریی و رێنمایی پزیشكی

 

د. هێمن عوسمان
پسپۆری جوانكاری


جوانكاری پزیشكی گەورەكردنی لێو یەكێكە لەجوانكارییەكانی كە ئێستا لە جیهاندا زۆر باویەتی و لە لای خۆشمان تا ڕادەیەكی زۆر خانمان بەتایبەتی گەنجان ئەم جوانكاریە ئەنجام دەدەن، ئەمە لەبەرئەوەی لێو بەشێكی سەرنج راكێشە لەرووخسارداو قەبارەو جوانییەكەی رەنگدانەوەی هەیە لەسەر بەشەكانی رووخسار.
پڕكردنەوەی لێو ئەنجام ئەدرێت بە فیلەر كەماددەیەكی دروستكراوەو بۆ ئەم مەبەستە بەكاردێت، هەروەها بەچەوری لەشی كەسەكەش ئەنجام دەدرێت، چەوریەكە دوای دەرهێنان و پاككردنەوەی دەكرێتەوە لێو.
فیللەر بەگشتی دوو جۆرە، فیلەری هەمیشەیی: ئەم جۆرە ئەگەر بەكاربهێنرێ بەهەمیشەیی دەمێنێتەوە، ئەگەر ناڕێكی یان كێشەیەكی هەبێت ئەوا كێشە بۆ بەكارهێنەرەكە دروست ئەكات، چونكە هەمیشەییە.
فیلەری كاتی: ئەم جۆرەیان كاتییەو گونجاوترە و ئێستا زۆر بەكاردەهێنرێت لەهەموو جیهان و لەكوردستانیشدا، ئەم جۆرە لە دوای دانانی پاش ماوەیەك بەپێی مادەكەی بەرە بەرە كەم دەبێتەوەو نامێنێت. جۆری دووەم بەشێوەیەكی گشتی بێ‌ كێشەیە ئەگەر بەشێوەیەكی زانستی و پزیشكی ئەنجام بدرێت.
بەتایبەتی جۆری هایەدرۆنیك كەپێكهاتەیەكە لەشی مرۆڤدا هەیەو بەگشتی حەساسیەت و زیانی لاوەكی نییە.
شایەنی باسە ئەم جۆرەی دووەم ئەگەر دوای دانانی لەلێوەكەدا ناڕێك یان زۆر بێت یان نەخۆشەكە بۆ هەر هۆكارێك بەدڵی نەبوو دەتوانرێت بەشێكی یان زۆربەی بتوێنرێتەوە و لە لێوەكەدا نەمێنێت.
ئاشكرایە پڕكردن و گەورەكردنی لێو رووخسار جوانتر ئەكات، بەڵام ئەگەری ئەوەشی هەیە كە كێشەی هەبێت لەدوای ئەنجامدانی وەك ئاوساوی شین بوونەوە ناڕێكی ئیلتیهاب و گیرانی دەماری خوێن و دروستبوونی كیس، ئەم دەرئەنجامانە دوای چەند رۆژێك ئاسایی دەبنەوە و چاك دەبن بەبێ‌ بەكارهێناتی هیچ چارەسەرێك، بەڵام هەندێكیشیان ئەگەر رووبدەن چارەسەریان پێویست دەبێت.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved