كیا ده‌یه‌وێت له داهاتوو بڕوانێت، ئه‌وكاته‌ی كه ئۆتۆمبێله خۆئاژۆكان باو ده‌بن. كیا پێیوایه كۆمپانیاكان پێویستیان به‌ڕێگه‌ی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی سه‌رنشینان له سواربوونی ئۆتۆمبێله‌كاندا باشتر بكه‌ن. بۆ ئه‌م كاره‌ش كۆمپانیاكه پێیوایه كه ته‌كنۆلۆژی ژیریی ده‌ستكرد ده‌توانێت هه‌سته‌كانی مرۆڤ بۆ ئه‌م ئامانجه تایبه‌ته بخوێنێته‌وه. كیا له‌گه‌ڵ ئه‌نستیتوتی ته‌كنۆلۆژی ماساچوسسێت ده‌یه‌وێت سیستمی خوێندنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان به ناوی READ دروستبكات كه وه‌ك یه‌كه‌م سیستمی شیكاری هه‌سته‌كانی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆژی ناسینه‌وه‌ی سیگناڵی زینده‌یی و ژیریی ده‌ستكرده‌وه ده‌ناسرێت. پاش ناسینه‌وه‌ی هه‌ستی سه‌رنشینه‌كه، كابینی سه‌رنشینه‌كه به‌جۆرێك ده‌گۆڕێت كه مه‌زاج و ڕۆحیه‌ی سه‌رنشینه‌كان باشتر ببێت. كیا ته‌كنۆلۆژی READ له ئۆتۆمبێلێكی ڕاسته‌قینه‌دا له پیشانگه‌ی سی.ئی.ئێسدا به كارناهێنێت، به‌ڵكو وه‌ك جوانكارییه‌كی ناوه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌ده‌گرێت. پێشتر بڕیاربوو كه كیا تا ساڵی 2021 ئۆتۆمبێله خۆئاژۆكانی تاقیبكاته‌وه، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كانی له به‌راورد به كۆمپانیاكانی دیكه له‌م بواره‌دا قه‌باره‌یان كه‌متر بووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure