له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه كه چالاكی جه‌سته‌یی زیاتر، هزر باشتر ده‌كات و بڕی وزه زیاد ده‌كات. ئه‌م قازانجانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی دووجه‌مسه‌رییان هه‌یه، زۆر به‌كه‌ڵكه. نزیكه‌ی 404%ی خه‌ڵك له قۆناغێكی ژیانیاندا ناسازیی دووجه‌مسه‌رییان هه‌یه. خه‌مۆكی ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنه به شێوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی 8%ی كه‌سانی سه‌رووی 20 ساڵ له ئه‌مریكا خه‌مۆكن. ڕێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت خه‌مۆكی هۆكاری سه‌ره‌كی یێتوانایی له سه‌رانسه‌ری جیهانه و 300 ملیۆن كه‌س له جیهاندا به خه‌مۆكییه‌وه ده‌ژین. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی جان هاپكینز، ده‌ركه‌وت كه چالاكی جه‌سته‌ی مه‌زاج و ئاستی وزه ده‌باته‌سه‌ر. له توێژینه‌وه‌كه‌دا 242 به‌شداربووی 15-80 ساڵان، ئامێری چاودێری چالاكی جه‌سته‌ییان به‌كارهێنا. توێژه‌ران له چوار كاتی جیاوازدا چاودێری به‌شداربووانیان كرد. ده‌ركه‌وت كه جموجوڵی جه‌سته‌یی زیاتر له كاتێكی تایبه‌ت له ڕۆژدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به باشتربوونی مه‌زاج و ئاستی به‌رزتری وزه له كاته‌كانی دواتری هه‌مان ڕۆژدا. هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاستبوو؛ واته ئه‌گه‌ر له خاڵێكی تایبه‌ت له ڕۆژدا وزه زیاتر بێت له‌كاتی دواتردا جموجوڵی جه‌سته‌یی زیاتره. چالاكی جه‌سیه‌تی هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خه‌و كاریگه‌ری داده‌نێت، بۆیه توێژه‌ران پێشنیار ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی خه‌مۆكی دووجه‌مسه‌رییان هه‌یه بۆ ژیانێكی باشتر، ده‌بێت چالاكی جه‌سته‌ییان زیاتر بكه‌ن خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure