به‌پێی زانیارییه‌كان، قاوه مێشك له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی پاركینسۆندا ئه‌پارێزێت. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه قاوه چۆن مێشك ده‌پارێزێت. ده‌ستكه‌وتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕه‌نگه له ئه‌نجامدا بگاته چاره‌سه‌ری پزیشكی نوێ. له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له 60000 كه‌س وه‌ك توشبووی نه‌خۆشی پاركینسۆن ده‌ستنیشان كراون. نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له نه‌بوونی هاوسه‌نگی و هاوئاهه‌نگیدا ده‌رده‌كه‌وێت. نه‌خۆشییه‌كه به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپتربوون ده‌چێت و تائێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه. چاره‌سه‌ره نوێیه‌كان ته‌نیا له كۆنترۆڵكردنی نیشانه‌كانیدا یارمه‌تیده‌رن. هه‌رچه‌ند هێشتا نه‌زانراوه كه جیاوازی ئه‌و كه‌سانه چییه كه توشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك گۆڕانی نۆرۆلۆجیكی له توشبوواندا بینراوه. یه‌كێك له گۆڕانه‌كان دروستبوونی جۆرێكی تایبه‌تی پرۆتینه له مێشكدا كه به‌وه ناسراوه ده‌بێته هۆی مه‌رگی خانه‌كان كه له ئه‌نجامدا نه‌خۆشی پاركینسۆن سه‌رهه‌ڵده‌دات. پێشتر ده‌ركه‌وتووه كه قاوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی پاركینسۆن كاریگه‌ری هه‌یه له دوایین توێژینه‌وه‌دا كه له سه‌نته‌ری پزیشكی راجێرز رابێرت ود ئه‌نجامدراوه، هۆكاری ئه‌م كاریگه‌رییه‌یان بۆ مادده‌یه‌ك به‌ناوی ETH گه‌ڕانده‌وه كه له قاوه‌دا بوونی هه‌یه. له توێژینه‌وه‌كدا كافێین و ETH به جیا یان پێكه‌وه درا به مشكه‌كان. ده‌ركه‌وت كه هیچكام له مادده‌كان كاتێك به جیا ده‌درێن به مشكه‌كان سوودبه‌خش نین. كاتێك هه‌ردووكی كافێین و ETH پێكه‌وه دران به مشكه‌كان ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی دروستبوونی ئه‌و پرۆتینه زۆر كه‌مده‌بێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure