مه‌ترسی وه‌ستانی دڵ له ڕۆژانی پشوودا ده‌گاته لوتكه. نیشانه‌كانی دڵ له ڕۆژانی پشوودا به ڕووداوی لێدانی ناڕێكی دڵ ده‌وترێت كه به‌گشتی دوای خواردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌لكهول ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سانی ته‌ندروستیش ڕووده‌دات. ئه‌م دیارده‌یه بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1978 ده‌ستنیشان كرا، پاش ئه‌وه‌ی كه پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ڕۆژانی پشوودا به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول زیاد ده‌كات. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌م مانگه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی وه‌ستانی دڵ له پشوودانی سه‌ری ساڵ و كریسمسدا 15% له ئه‌مریكا زیادی كردووه. خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول هه‌ردوو سیستمی ده‌ماری سیمپهتیك و پاراسیمپهتیك ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین كاریگه‌ری دیكه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته ده‌بێت كه ده‌بنه هۆی لێدانی ناڕێكی دڵ. جگه له خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ڕۆژانی پشوو به‌شێوه‌ی دیكه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ داده‌نێن. ڕه‌نگه خه‌ڵات كردن و میوانداری له‌م ڕۆژانه‌دا سترێس زیادبكه‌ن. خواردنی شیرینییهكانیش له‌مكاتانه‌دا هۆكارێكی ترن كه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ كاریگه‌ری نه‌رێنی داده‌نێن. له ئاهه‌نگی ڕۆژانی پشوودا به ئه‌گه‌ری زۆر به‌رنامه‌ی وه‌رزش و خه‌ویش ئه‌گۆڕێت. به‌كۆی ئه‌م هۆكارانه‌وه سه‌یر نییه كه له ڕۆژانی كریسمس به‌تایبه‌تی و ڕۆژانی پشوو به‌گشتی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیادبكه‌ن. خاك - سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure