12/1/2019 09:38 AM

مێرسیدس بێنزی جی-كلاس 2019 ئۆتۆمبیلێك بۆ ڕێگا سه‌خته‌كان

ده‌ستپێكی دروستكردنی جی-كلاس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1970 كاتێك كه‌ شای ئێران داوای له‌ میرسدس كرد ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان بۆ دروستبكات. ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ بیابان و كوێستان و هه‌موو جێیه‌ك تاقیكراوه‌ته‌وه‌. یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1979 به‌ ناوی مێرسیدس بێنزی Geländewagen.

مۆدێلی 2019 ئۆتۆمبێلێكی ته‌واو نوێیه‌و ته‌نیا له‌ چه‌ند پارچه‌ی بچووكدا هاوشێوه‌ی مۆدێله‌ پێشووه‌كه‌ی خۆیه‌تی. جی-كلاس له‌ دوو مۆدێلدا له‌ ئه‌مریكا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌و بۆ پێنج سه‌رنشین دروستكراوه‌. مۆدێلێكی بنه‌ما به‌ نرخی 124500 دۆلار به‌ ناوی G550 و مۆدێلێكی گرانتر به‌ نرخی 147500 دۆلار به‌ ناوی AMG G63. هه‌ردوو مۆدێله‌كه‌ كه‌ڵك له‌ مه‌كینه‌ دوانه‌ی توربۆشارژی چوار لیتری V8 وه‌رده‌گرن. له‌ G550دا، 416 ئه‌سپه‌هێزو 450 پاوند پێ هێزی زه‌بری به‌رهه‌مدێت به‌ڵام له‌ AMG G63دا، 577 ئه‌سپه‌هێزو 672 پاوند پێ هێزی زه‌بری به‌رهه‌مدێت.

به‌بێ له‌ به‌رچاوگرتنی ڕێكخستنه‌كانی مه‌كینه‌كه‌ی، جی-كلاس كه‌ڵك له‌ گوازه‌ره‌وه‌ی نۆ گێڕی ئۆتۆماتیك وه‌رده‌گرێت و سێ لۆكی دیفرانسێلی هه‌یه‌. جی كلاس له‌ڕێژه‌ی گێڕی نزمی 2:91:1 كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت كه‌ له‌ مۆدێله‌ پێشووتره‌كه‌ی باشتره‌و له‌ خێرایی كه‌م و له‌ ڕێگا سه‌خته‌كاندا، هێزی زه‌بری زیاتر به‌رهه‌مده‌هێنێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved