به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 65٦٥ ساڵه‌وه‌یه، ده‌توانن بڕێكی مامناوه‌ندی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول درێژه بده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه باری ته‌ندروستییان خراپتر بێت. توێژینه‌وه‌كه له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی واشینتۆن ده‌ریخست كه خواردنه‌وه‌ی مامناوه‌ندی ئه‌لكهول قازانجی هه‌یه نه‌ك زیان. به‌شێوه‌ی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕاده‌ی مامناوه‌ندی شه‌رابیان خواردووه‌ته‌وه، یه‌ك ساڵ ته‌مه‌نیان زیاتر بووه له‌و كه‌سانه‌ی پارێزیان كردووه‌و نه‌یانخواردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌و واتایه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی وه‌ستانی دڵیان هه‌یه ده‌ستبكه‌ن به خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول! ده‌یڤید براون پرۆفیسۆری پزیشكی ده‌ڵێت "نه‌خۆشه‌كانم كه له‌مدواییه‌دا به نه‌خۆشی وه‌ستانی دڵ ده‌ستنیشان كراون، به‌رده‌وام لێم ده‌پرسن كه ئایا خواردنه‌وه‌ی گلاسێك شه‌راب ڕابگرم یان نا؟ من تائێستا وه‌ڵامێكم بۆ ئه‌و شته نه‌بوو. ئێمه له زووه‌وه ده‌زانین كه ژاراوی بوون به ڕێژه‌یه‌كی زۆری خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول بۆ وه‌ستانی دڵ زیانباره. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه داتاكان پێمانده‌ڵێن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی شه‌راب ده‌خۆنه‌وه له درێژماوه‌دا له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی وه‌ستانی دڵدا ته‌ندروستترن". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure