12/1/2019 09:56 AM

شاری شاران شانازیت پێوە دەكات

ئەڵێن لە سەروبەندی قاتوقڕی جەنگی یەكەمی جیهان، پیاوێكی مەسیحی ئەم شاری شارانە بە ناوی كەریمی ئەلەكە، كۆگای هەڵگرتنی ئازوقەی بەرووی خەڵكی شاری شاران واڵا كردو نەیهێشت خەڵك لە برسان بمرن و دووچاری چەرمەسەرو نەهاتی برسێتی بن، لەو مێژووە تا ئەمرۆ كە سەردەمێكی تری چڵێسی مرۆڤەكانە، ناو و نێوبانگی كەریمی ئەلەكە لە ئاسمانی چاكەكاری و مرۆڤ دۆستی دەدرەوشێتەوە، ئەو ناوە بۆتە شاڕێگەی چاكەكاری، لەم سەردەمەی كە كورد تێیكەوتووە، بە دەگمەن مرۆڤێكی خواپێداو دەبینی لەپێناو مرۆڤایەتی دەستی چاكەی خۆی بە دەوروبەری بگەیەنێت، ئەگەر گەیاندبێتی ئەوا مەبەستێك هاوشێوەی ریای لەپشتەوە خۆی مەڵازداوە، دەمەوێت لەم نوسینەوە باری سەرنجی خۆم وەها بخەمەڕوو كە لە چەند رۆژی رابردوو لە دوای بڵاوبوونەوەی خراپی گوزەرانی هاووڵاتییەك بەناوی موبارەك شەریف لە شارۆچكەی تاسڵوجەی سەر بە سلێمانی، دیتمان لەم هەرێمە زەبەڵاحەدا لەناو عەشەماتی ئەم هەموو تازە پیاهەڵكەوتووەی دۆلار، یەك مرۆڤ جگە لە خاتوونە خاكییەكەی ئەم كوردستانە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەدەنگ نەهاتن و ورتەیەكیان لێوە نەهات، هەوڵەكەی خاتوو شاناز بۆ رزگاربوونی موبارەك و فەرهادی برای كە دوو خاوەن پێداویستی بەش مەینەتی ئەم وڵاتەن جێگەی پێزانین و ستایشی مەزنە، چونكە میدیاكان ئیسارەی بابەتەكەیان كرد بازاڕی فرمێسكی تیمساحی گەرمبوو كەچی بە كردار جگە لە تۆی میهرەبان كە شاری شاران سلێمانی شانازیت پێوە دەكات هەنگاوێكیان نەنا، بۆیە سلێمانی وەك ناوەكەت وەك مێژووی بیلەی رووناكی وەك دەستی ئەمینی دادەو خاڵە هەمزەو مام و خانەوادەكەت شانازیت پێوە دەكاو نموونەی چاكیت خاتوونە خاكییەكەی ووڵات روو لەزیاد بوونكا.

خاك - نووسینی: رێبین عومه‌ر





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved