به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، كاریگه‌ری به‌كارهێنانی مۆبایل له‌سه‌ر منداڵان زیاتره‌و به‌هۆی ناسكی سه‌ریشیانه‌وه به‌كارهێنانه‌كه كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ریان. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش نابێت مۆبایل بدرێته ده‌ست منداڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی بۆ 10 ساڵ زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مێشك زیاتر ده‌كات. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن، چونكه ره‌نگه له ئێستادا نیشانه‌كان له‌سه‌ر منداڵانی به‌كارهێنه‌ر ده‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵكو 10 بۆ 20 ساڵی دیكه روبه‌ڕووی زۆرترین رێژه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مێشك ده‌بنه‌وه. خاك - س/ كتێبی دیار ترین نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure