ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه پێش ساڵی (2005) مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه، پێویسته له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سه‌رله‌نوێ وانه بخوێننه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م شیلان عوسمان مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی موڵه‌ت، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاند: ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه پێش ساڵی (2005) و به سیستمی كۆن مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه‌و به‌نیازن مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه، پێویسته له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ماوه‌ی سه‌عاتێك و (30) ده‌قیقه وانه له‌باره‌ی سیستمی نوێی مۆڵه‌تی شۆفێری و هێماكانی هاتوچۆ به‌گشتی بخوێنن. وتیشی: مه‌به‌ست له‌م بڕیاره ئاشناكردنی ئه‌و شۆفێرانه‌یه به سیستمی نوێی شۆفێری و ئاگاداربوونی زیاتریانه له رێنماییه‌كانی هاتوچۆ. خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure