ئاردی جۆ به‌هۆی پێكهاته خۆراكییه‌كانی ناویه‌وه سوودی زۆره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتیان نان و سه‌موونی جۆ به‌كارده‌هێنن. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌باره‌ی سووده‌كانی ئاردی جۆ وتی: ئاردی جۆ چه‌ند سوودێكی گرنگی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن. 1-یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له خوێندا ، به به‌راورد به نانی گه‌نم بۆ كه‌سانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره. 2-چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاككردن و پاككردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراوییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازات. 3-یارمه‌تی دابه‌زینی كولیسترۆڵی خراپ له خوێن. 4-خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان. 5-پاراستنی جگه‌رو ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕێگریكردن له دروستبوونی به‌ردی زراو. 6-بڕێكی باش له هه‌ندێك كانزای گرنگی تێدایه وه‌ك زنك، ئاسن، بۆیه ڕێگری ده‌كات له كه‌مخوێنی، هه‌روه‌ها مه‌گنسێوم، كالسیۆم ، فسفۆڕ، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز. 7-یارمه‌تیدان له خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه. 8-خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تیدان له دابه‌زینی كێش له‌كاتی ڕیجێم. 9-ڕێگریكردن له دابه‌زینی فشاری خوێن. 10-خۆپاراستن له ڕه‌بۆ. 11-پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی چرچ و لۆچ و خاڵ و سیسی ده‌موچاو. 12-به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و سیه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی شانه‌و خانه‌كانی له‌ش. جیاوازی نێوان ئاردی جۆ و ئاردی گه‌نم: *نانی جۆ كه‌متر ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رزده‌كاته‌وه چونكه Glycemic١- Index (GI) كه‌متره. *بڕێكی زیاتر ڕیشاڵی جۆری بێتا گلۆكانی تێدایه، بۆیه ئه‌و كه‌سه ماوه‌یه‌كی زیاتر هه‌ست به تێری ده‌كات. *بڕێكی كه‌متر له كالۆری تێدایه له‌چاو نانی گه‌نم. ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێت نانی جۆ بخۆن: *ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گه‌نمیان هه‌یه. *ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریان به مادده‌ی گلوتین یان به دانه‌وێڵه هه‌یه. *ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ته‌هیجی كۆڵۆنیان هه‌یه باشتره بۆ ماوه‌ی دوو تا چوار مانگ نه‌یخۆن یان زۆر كه‌می لێ بخۆن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure