له‌م بابه‌ته‌دا كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به 25 كتێب ده‌خرێته‌ڕوو كه پێویسته خوێنه‌ر پێش ته‌مه‌نی 25 ساڵی بیانخوێنێته‌وه. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین ره‌نگه كۆن بن، به‌ڵام بیری مرۆڤایه‌تیی قۆناغێكی مرۆڤایه‌تییان له‌خۆگرتووه كه قه‌ت كۆن نابێ، بۆیه پێویسته خوێنه‌ر له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م رۆمانه مه‌زنانه بێبه‌ش نه‌بێت، به‌ڵام پرسیاریش ئه‌وه‌یه، خوێنه‌ری ئێمه پێش ته‌مه‌نی 50 ساڵیش ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی خوێندۆته‌وه؟ له فارسییه‌وه: شایان محه‌مه‌د 1-2 -1فه‌هره‌نیهایه‌ت 451، رای برادبه‌ری به‌سه‌رهاتی ئه‌م رۆمانه كلاسیكییه له زه‌مه‌نی ئاینده‌دا روو ده‌دات، ئه‌و زه‌مانه‌ی كه كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه كاریان ئاگركوژاندنه‌وه نییه، به‌ڵكو ره‌مزی زانستی مرۆڤایه‌تیی، واته كتێب ده‌سووتێنن. له چیرۆكی ئه‌م رۆمانه‌دا كه له دنیایه‌كی خه‌یاڵیی و تاریك و نووته‌كدا رووده‌دات، ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا له كۆمه‌ڵگادا هه‌رچی كتێب هه‌یه قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك كتێبێكی هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه خراپترین تاوانی كردبێت. له‌ڕاستیدا گه‌وره‌ترین رۆمانی برادبه‌ری ته‌ئیدی زانست و زانیاری ده‌كات، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی تیایدا خوێنه‌ران ده‌بنه دوژمنی سه‌رسه‌ختی سانسۆر و چاودێری هه‌ڵبژارده‌ی چاودێریی و سانسۆری ده‌وڵه‌ت. -2توانای تاكه‌كه‌س، برایس كۆرتینی ئه‌گه‌ر تۆ له ژیانتدا به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ئیلهامدا ده‌گه‌ڕێیت، واز له گه‌ڕان و پشكنین بێنه‌و بڕۆ رۆمانی (توانای تاكه‌كه‌س) بخوێنه‌ره‌وه، كه به‌سه‌رهاته‌كه‌ی له رۆژانی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهاندا له ئه‌فریقای باشوور رووده‌دات. گێڕه‌ره‌وه‌ی رۆمانه‌كه كه‌سێكه به ناوی (پیكی). پیكی كوڕێكی ئینگلیزه كه قۆناغی مناڵیی له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوڕێكانیدا به‌سه‌رده‌بات. پیكی رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كه‌ی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه بچێت به‌لای یاری بۆكسێنه‌وه، خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێ كه ببێته پاڵه‌وانی كێشی مامناوه‌ندی پێشبڕكێی جیهانیی بۆكسێن. ئه‌و چیرۆكه‌ی كه له‌م رۆمانه كلاسیكییه‌دا ده‌گێڕدرێته‌وه به‌سه‌رهاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حه‌زره‌تی داود و جالوت-ه، به‌كورتی لێره‌دا جالوت وڵاتێكه. ئه‌م رۆمانه نه‌ك ته‌نیا سۆزمان ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو زۆر جوان نووسراوه و وێنه‌یه‌كی روون و شه‌فافی ئه‌فریقای پێش ئه‌پارتاید نیشان ده‌دات. رۆمانی توانای تاكه‌كه‌س ئومێد و ئیلهامتان پێده‌به‌خشێت و ئه‌وه‌تان نیشان ده‌دات كه هه‌ر تاكێك چ توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. -3كوشتنی باڵنده‌ی لاساییكه‌ره‌وه، هارپه‌ر لی رۆمانی كوشتنی باڵنده‌ی لاساییكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی پارێزه‌رێكه كه له یه‌كێك له شاره بچووكه‌كانی ئه‌مریكای باشوور ده‌ژی و ئه‌ركی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بریتییه له داكۆكی له پیاوێكی ره‌شپێست كه تاوانباره به لاقه‌كردنی ژنێكی سپی‌پێست. چیرۆكی ئه‌م رۆمانه كه راڤه‌كردنی باڵغبوونیشه، له گۆشه‌نیگای (سكوت) و (جیم)ی مناڵه‌كانی پارێزه‌ره‌كه و (دیل)ی هاوڕێیانه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه. ئه‌م رۆمانه‌ی هارپه‌ر لی به‌رهه‌مێكی كلاسیكییه سه‌باره‌ت به قۆناغێكی ژیانی ئه‌مریكا. ئه‌م رۆمانه به ساده‌یی تایبه‌تی خۆی قۆناغێكی بێگوناهیی لاوانی ئه‌مریكای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیستی ئه‌و وڵاته نیشان ده‌دات كه ره‌گه‌زپه‌رستی تیایدا بڵاوبوو. ئه‌نگێزه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه نابێ ته‌نیا بۆ ره‌خنه‌گرتن بێت له رابردووی مێژووی ئه‌مریكا، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌شێوه‌ی بیری زاڵی ئه‌مڕۆش له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكادا راست بێت. -4جه‌نگه‌ڵ، ئه‌پیتون سینكلێر رۆمانی جه‌نگه‌ڵ كه چیرۆكی ئاشكراكردنی لایه‌نه تاریكه‌كه‌ی خه‌ونی ئه‌مریكاییه، بریتییه له ژیاننامه‌ی خێزانێكی كۆچه‌ری لیتوانیایی كه به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ده‌یانه‌وێ له شیكاگۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. به وردی باسكردنی سینكلێر سه‌باره‌ت به ترسناكیی كارخانه‌ی ده‌سته‌كردن و له قوتوونانی گۆشت له ئه‌مریكا زۆر هه‌ژێنه‌ره. سوسیالیزمی شاراوه له‌م رۆمانه‌دا، دیمه‌نی ئه‌مریكا له قۆناغێكدا نیشان ده‌دات كه كۆمپانیا گه‌وره‌كان ئومێد و خه‌ونی مرۆڤ و هه‌ندێ جاریش ژیانیشی هه‌ڵده‌لووشن. -5سه‌رچاوه، ئاین راند ئاین راند كه خه‌ڵكی روسیایه دوو رۆمانی گه‌وره‌و مایه‌ی مشتومڕی سه‌رده‌می خۆی نووسیووه كه یه‌كێكیان رۆمانی سه‌رچاوه‌یه و ئه‌وی تریان به ناوی (ئه‌تڵه‌س شانی هه‌ڵته‌كاند)ه ئه‌م دوو رۆمانه به په‌خشانێكی جوان نووسراون، سه‌باره‌ت به عه‌شق و ته‌نانه‌ت په‌رستنی زیهنی مرۆڤیشن. فه‌لسه‌فه‌ی بابه‌تیبوونی راند له رۆمانی سه‌رچاوه-دا ده‌خرێته ژێر باس لێكۆڵینه‌وه‌وه و له رۆمانی (ئه‌تڵه‌س شانی هه‌ڵته‌كاند) پێده‌گات و به‌رهه‌می ده‌بێت، زۆر له بیروبۆچوونه‌كانی راند گه‌لێ توندڕه‌وانه‌ن و زیاده‌ڕه‌ویی زۆریان تێدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هه‌مووان ئاشنای بیروبۆچوونه‌كانی بین. -6ته‌نگژه، جۆزیف هیله‌ر رۆمانی ته‌نگژه ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێ پیاوه كه له دوا رۆژه‌كانی دووه‌م جه‌نگی جیهاندا له كه‌ناری ئیتالیا جێگیر ده‌بن. رۆمانه‌كه له ده‌وری كاركته‌رێك ده‌خولێته‌وه به ناوی (یوساریان)، ئه‌و پیاوه‌ی كه په‌ی به پووچی و بێمانایی جه‌نگ ده‌بات و هه‌میشه به دوای رێگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ئه‌ركه‌كانی بدزێته‌وه. نالۆجیكیبوونی ئه‌و كارانه‌ی پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری یوساریان ده‌یكه‌ن، ره‌مزێكی گه‌وره‌یه بۆ پووچی و بێمانایی جه‌نگ. رۆمانی ته‌نگژه‌ش وه‌كو (جادوگه‌ری سووتێنه‌ر)ی ئارسه‌ر میله‌ر، له هه‌ر ده‌ور و زه‌مانێكدا و سه‌رده‌می ئێستاش، هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌هێزه. -7گاتسبی گه‌وره، ئیف. سكۆت. فیتزجراڵد گاتسبی گه‌وره كه چیرۆكه‌كه‌ی له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا له لۆنگ ئایله‌ند رووده‌دات. به‌سه‌رهاته‌كه‌ی كاره‌كته‌رێك به ناوی (نی‌ك كاراوی) ده‌یگێڕێته‌وه كه بریتییه له كاره‌كته‌رێكی (جیك بێرنیز) ئاسا كه سه‌ر به نه‌وه‌یه‌كی سووته‌مه‌رۆن و لێره‌و له‌وێ ده‌گه‌ڕێن تا مانایه‌ك بۆ ژیانی خۆیان بدۆزنه‌وه. له هه‌مانكاتدا، سه‌رنجی كاراوی به لای دراوسێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی واته (جه‌ی گاتسبی) و ئه‌و میواندارییه پڕ خه‌رجییانه‌ی راده‌كێشرێت كه له شه‌وانی هاویندا ده‌یانكات. رۆمانی گاتسبی گه‌وره ره‌خنه‌یه‌كی تونده له چینایه‌تیی و ئه‌وه نیشان ده‌دات كه بڕیار و دوودڵیی مرۆڤ چۆن ده‌توانێت ژیانی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك به‌ره‌و نابووتیی به‌رێت. -8خۆریش هه‌ڵدێته‌وه، ئه‌رنێست هه‌مه‌نگوای ئه‌م به‌رهه‌مه كلاسیكییه‌ی هه‌مه‌نگوای له‌باره‌ی پیاوێكه‌وه‌یه كه له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا ئه‌نگێزه‌ی خۆی بۆ ژیان له ده‌ست ده‌دات. ئه‌م رۆمانه كه تیایدا شێوازی په‌خشانی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌مه‌نگوای دیارترین خاسییه‌تێتی. ناوه‌ڕۆكی چیرۆك تیایدا به تۆخی دیارنییه و زیاتر سه‌باره‌ت به په‌یداكردنی به‌ڵگه‌یه له دنیایه‌كدا كه تێیدا خه‌ڵك بێ ره‌حمن و ژیان پره له رق لێبوونه‌وه‌و نا دادپه‌روه‌ریی. -9مێژوونووس، ئه‌لیزابێس كۆستا ناوه‌ڕۆكی چیرۆكی رۆمانی مێژوونووس له رووی هه‌ستی لێدوان و مێژووی بوونییه‌وه به شێواز و سیاقی رۆمانی كۆدی داڤێنشی دان براون-ه، له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازییه‌دا كه رۆمانی مێژوونووس ده‌رباره‌ی گه‌ڕانی چه‌ند ساڵه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئارامگای دراكۆلا. كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه كه ژنێكه و هه‌رگیز ناوی ناهێنرێت، له ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ئارامگای دراكۆلا بدۆزێته‌وه. له‌م نێوانه‌دا به فلاشباكی وردیش ده‌چێته‌وه سه‌ر رووداوه‌كانی پێش ئه‌وه. ئه‌و زانیاریانه‌ی خوێنه‌ر له‌م رۆمانه‌دا به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت سه‌رنج راكێشن به تایبه‌تی له‌وێدا كه په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌یر له نێوان دراكۆلا و رابردووی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیدا ئاشكرا ده‌بێت. ئه‌م رۆمانه كاتێكی زۆری ده‌وێت چونكه 704 لاپه‌ڕه‌یه، به‌ڵام بێگومان بایه‌خی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كاتی خۆتانی بۆ ته‌رخان بكه‌ن. -10ئاواته گه‌وره‌كان، چارلز دیكنز ئه‌و مێردمناڵه‌ی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌یه، به هه‌ژاری دێته دونیاوه و به هه‌ژاری گه‌وره ده‌بێت. هه‌ست ده‌كات كه بڕیاره میراتییه‌كی له چاكه‌كارێكی نادیاره‌وه پێ ببڕێت. ده‌چێت بۆ شار بۆ ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵگای شار ئاشنا بێت و ورده ورده ئه‌وه‌ی له بیرده‌چێت كه مرۆڤ به له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ئاوریشمین نابێت به كه‌سێكی جیاواز . ئاواته گه‌وره‌كان رۆمانێكه كه به په‌خشانێكی جوان نووسراوه و له‌باره‌ی عه‌شق و پاره و كاریگه‌ریی ئه‌م دوانه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری مرۆڤ نووسراوه. -11 گه‌مه‌ی ئیندێرز، ئۆرسۆن سكۆت كارد گه‌مه‌ی ئیندێرز كه بۆ لاوان نووسراوه و به ئاسانی ده‌خوێندرێته‌وه له سه‌ره‌تادا به شێوه‌ی رۆمانێكی خه‌یاڵی زانستیی ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام له درێژه‌یدا ده‌كه‌وێته توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی چییه. ئینده‌ر ڤیگین پاڵه‌وانی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه‌ی ئه‌م رۆمانه له قوتابخانه‌یه‌كی راهێنانی جه‌نگیدا ناوی خۆی تۆمارده‌كات و له‌وێ ئه‌وه فێرده‌بێت كه له حاڵه‌تی روودانی هێرشێكی دیكه‌دا له‌لایه‌ن بیانیانی فه‌زاوه چۆن شه‌ڕ بكات. ئه‌وه‌ی له درێژه‌دا دێت ئه‌وه‌یه كه رۆمانه‌كه سه‌باره‌ت به رۆحیه‌تی لاوێكه كه فێرده‌بێت بێ ره‌حم و دڵڕه‌ق بێت، به‌ڵام هه‌رگیز توانای خۆشه‌ویستی له‌ده‌ست نادات. ئه‌م كتێبه چه‌ند بابه‌تێكی له‌خۆگرتووه كه یه‌كێك له‌وانه به‌رگرییكردنه له هه‌ست و به‌های بڕیاردانی سه‌ربه‌رخۆ. -12ئه‌مریكایه‌كی ئارام، گراهام گرین ئه‌م رۆمانه بریتییه له به‌سه‌رهاتی رۆژنامه‌نووسێكی كامڵی به‌ریتانی كه له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه ڤێتنامییه‌كه‌یدا له ڤێتنام ده‌ژی، هه‌روه‌ها چیرۆكی فه‌یله‌سووفێكی گه‌نجه كه جه‌نگ و ئیمپریالیزم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌م رۆمانه ئه‌وه به یادی خوێنه‌ر ده‌هێنێته‌وه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نیازی خێریان هه‌یه، به‌ده‌ستوه‌ردان له جێگایه‌كدا كه له بنه‌ڕه‌تدا هیچ پێگه‌یه‌كیان تیایدا نییه ده‌توانن، ژیانی ئینسانه‌كانی ئه‌وێ نابووت بكه‌ن. ئایا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه‌می كاولكاریی له ڤیتنام كردووه؟ سه‌رچاوه: نشریه همشهری داستان كتاب ده‌م
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure