هونه‌رمه‌ندێكی ژاپۆنی به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له مووی حوشتر تابلۆی هونه‌ريی سه‌رنجڕاكێش دروستده‌كات و به‌شداری له پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا پێده‌كات. میجومی تاكیتچی هونه‌رمه‌ندێكی ولاتی ژاپۆنه‌و له هونه‌ری وێنه‌كێشان ده‌ستێكی بڵای هه‌یه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌میانه‌ی به‌شداری چه‌ند حوشترێك له فیستیڤاڵی (Bikaner Camel Festival) له ویلایه‌تی راجستانی وڵاتی هيند، به شێوه‌یه‌كی زۆر لێهاتووانه تابلۆی جۆراوجۆری له‌سه‌ر كێشان. فیستیڤاڵه‌كه تایبه‌تبوو به پێشبڕكێی حوشتر له بواره‌كانی سواربوون و داهێنانی قژیان به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری، كه ده‌یانتوانی هه‌ر ئامێری تاشینیش به‌كاربهێنن و به ویستی خۆیان تابلۆی هونه‌ری به مووی حوشتره‌كه بكێشن، له‌و میانه‌یه‌شدا میجومی چه‌ندین تابلۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌سه‌ر حوشتره‌كان كێشا، تابلۆكان به شێوه‌یه‌ك بوون هه‌ر ده‌توت به‌شێكن له مووی حوشتره‌كه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وردی و لێهاتوويی خۆی تیادا نه‌خشاندبوو. خاك - و/ گۆران قادر س/ المصری الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure