به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی فینلاند ئه‌نجامدراوه، خواردنی هێله‌كه‌یه‌ك له ڕۆژێكدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به مێتابۆلیتی خوێن، كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شه‌كره‌ی جۆری 2 هه‌یه. جۆره‌كانی هێلكه یه‌كێك له‌و خواردنانه‌ن كه تائێستاش مشتومڕێكی زۆریان له‌سه‌ره. خواردنی زۆری هێلكه پێشنیار ناكرێت، ئه‌وه‌ش هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی كۆلێسترۆڵ له هێلكه‌دا. هه‌رچه‌ند هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی بایۆئه‌كتیڤ كه كاریگه‌ری ئه‌رێنیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ناكرێت ته‌نیا به‌هۆی كۆلیسترۆڵه‌وه بڕیار له‌سه‌ر به‌كه‌ڵكی هێلكه بدرێت. توێژینه‌وه‌كان پێشتر ده‌ریانخستووه كه خواردنی هێلكه‌یه‌ك له ڕۆژدا ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌كره‌ی جۆری 2 له پیاوانێك كه له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیاندان. به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه، نموونه‌ی خوێنی ئه‌و پیاوانه‌ی كه هێلكه‌ی زۆرتریان خواردووه، مۆلكیۆلی لیپیدی تێدا بووه كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هاوبه‌ری هه‌یه به پرۆفایلی خوێنی ئه‌و پیاوانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر شه‌كره‌ی جۆری 2 پارێزراو بوون. هه‌روه‌ها توێژه‌ران چه‌ندین مادده‌ی زینده‌كیمیایی تریان له‌ناو خوێندا ده‌ستنیشان كرد كه مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌كره‌ی جۆری 2 پیشان ده‌ده‌ن، له‌وانه ئامینۆئه‌سین تیرۆسین. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure