میكانیزمیكی نوێ بۆ چالاككردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه‌دا، ڕێگه به خانه‌كانی به‌رگری ده‌دات تاوه‌كو خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان باشتر بدۆزنه‌وه‌و له‌ناویان به‌رن. ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كه كه ئه‌م هه‌فته‌یه له جورناڵی نه‌یچردا بڵاوبووه‌ته‌وه. توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر نی‌ك هه‌ینینگ له زانكۆی پزیشكی هارڤارده‌وه ڕێبه‌رایه‌تی كراوه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر میكانیزمێك جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه له‌و میكانیزمه‌دا ئه‌و جینانه‌ی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسن ده‌ستنیشان ده‌كرێن تاوه‌كو ڕێگه بگیرێت له‌وه‌ی كه وه‌ك ڤایرۆس بناسرێن. توێژه‌ران به‌وه گه‌یشتوون كاتێك ئه‌م میكانیزمه له‌كاربخرێت، كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌وروژێت و ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر له‌گه‌ڵ خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان روبه‌ڕوو ببێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بۆ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و مێلانۆما كاریگه‌ره. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به‌ره‌یه‌كی نوێ له ده‌رمانی شێرپه‌نجه هاتوونه‌ته ئاراوه‌وه كه به‌ر به‌و پڕۆتینانه ده‌گرن كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی سیستمی به‌رگری له به‌رامبه‌ر تومۆره‌كاندا. ئه‌م ده‌رمانانه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان له به‌ره‌نگاری چه‌ندین جۆری تومۆردا به‌ده‌ستهێناوه. نۆبڵی پزیشكی ئه‌مساڵ بۆ پزیشكی كه درایه جه‌یمز ئه‌ڵیسۆن و تسوكو هۆنجۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌بوو كه توانیان جینه سه‌ره‌كییه‌كان له‌م میكانزیمه‌دا ده‌ستنیشان بكه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure