14/1/2019 09:39 AM

له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی 2019 ئۆپتیما سپۆرتس واگۆن-ـه‌وه‌

كیا مۆدێلێكی نوێكراوه‌ی ئۆپتیما سپۆرتس واگۆن ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ دیزایندا زۆر نوێكاری تێدا كراوه‌.

لقی به‌ریتانیای كۆمپانیای كیا مۆتۆرز هه‌روه‌ها مۆدێلی PHEV پڵاسی ئاشكراكرد. داپۆشه‌ری چه‌رمی بۆ كورسییه‌كان، سه‌قفی پانۆرامیك، یاریده‌ده‌ری زیره‌ك، هه‌واگۆڕی كورسییه‌كانی پێشه‌وه‌، شارژكه‌ره‌وه‌ی بێته‌لی مۆبایل، شاشه‌یه‌ك به‌ توانایی سووڕانی 360 پله‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ن.

ئۆتۆمبێلی 2019 ئۆپتیما سپۆرتس واگۆن PHEV ده‌توانێت 53 كیلۆمه‌تر به‌ وزه‌ی كاره‌با بڕوات. كه‌ڵك له‌ مه‌كینه‌ی هیبریدی وه‌رده‌گرێت كه‌ مه‌كینه‌ی به‌نزینه‌كه‌ی 2 لیترییه‌و له‌گه‌ڵ 66 ئه‌سپه‌هێز، وه‌زه‌ی مه‌كینه‌ ئه‌له‌كتریكییه‌كه‌ی، 202 ئه‌سپه‌هێزو 276 پاوند پێ هێزی زه‌بری به‌رهه‌مده‌هێنێت. گوازه‌ره‌وه‌ی شه‌ش-خێرایی ئۆتۆماتیك تاكه‌ بژارده‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یه‌. له‌باری بڕی سووته‌مه‌نییه‌وه‌ ئابوورییانه‌یه‌و له‌ 100 كیلۆمه‌تردا 1.5 لیتر به‌نزینی ده‌وێت و 33 گرام له‌ كیلۆمه‌تردا گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌. باتری لیتیۆم-ئایۆنی له‌سه‌ره‌ كه‌ تواناییه‌كه‌ی 11.26 كیلۆوات ساعه‌ته‌و له‌ 9.4 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی تا 97 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا زیاد ده‌بێت.

مۆدێلی 2019ی ئۆپتیما سپۆرتساگۆن به‌ گرانتی 100 هه‌زار مایله‌وه‌و له‌ نرخی 34995 و بۆ مۆدێلی PHEV پڵاس به‌ نرخی 38995 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved