ئه‌گه‌ر كێشه‌ی بێخهویتان هه‌یه به چه‌ند خوو و ره‌فتارێك هه‌وڵبده‌ن خه‌وه‌كه‌تان باش بكه‌ن. هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕێگه‌چارانه بۆ كێشه‌ی زۆر جددی بێخه‌وی ڕه‌نگه وه‌ڵامده‌ر نه‌بن. به‌ڵام د.سوزان بێرتیچ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی هارڤارد ئه‌م ڕێگه‌چارانه وه‌ك ده‌رمانی ڕه‌فتاری بۆ بێخه‌وی پێشنیار ده‌كات: 1-هه‌موو ڕۆژێك له یه‌ك كاتدا بچنه ناو جێگه‌و له یه‌ك كاتی دیاریكراودا له جێگه وه‌رنه ده‌ره‌وه. 2-لانیكه‌م دوو كاتژمێر به‌رله‌وه‌ی بخه‌ون، ئامێری ئه‌له‌كترۆنیكی به‌كارمه‌هێنن، چونكه ڕووناكی ئه‌م ئامێرانه ده‌توانێت كاتژمێری سروشتی خه‌و بگۆڕێت. 3-له جێیه‌كی بێده‌نگ و تاریكدا بخه‌ون. 4-له كۆتایی ڕۆژدا كافاین به‌كارمه‌هێنن. 5-به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌ن. هه‌ندێك له شاره‌زایان پێیانوایه كه وه‌رزشكردن له به‌یانیاندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشكردنی خه‌و نابێت، بۆیه كاتێك دێته‌سه‌ر چاككردنی خه‌و كاتی وه‌رزشكردن گرنگه. 6-به‌ر له خه‌وتن ئه‌لكهول به‌كارمه‌هێنن. له‌وانه‌یه ئه‌لكهول یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی زووتر بخه‌ون به‌ڵام به‌گشتی ده‌ركه‌وتووه كه ده‌بێته هۆی خه‌وی پچڕپچڕو كوالیتی خه‌و له‌و كه‌سانه‌دا كه ئه‌لكهول به‌كارده‌هێنن نزمتره. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگه‌چارانه سوودیان نه‌بوو و بێخهوهییهكهتان بووه هۆی كێشه له ژیانی ڕۆژانه‌دا، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن. زۆر چاره‌سه‌ری تریش هه‌ن كه ده‌توانن یارمه‌تیتان بده‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure