له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئاوی گه‌رم له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، پزیشكانی وڵاتی ژاپۆن گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه ده‌توانرێ له‌رێیه‌وه چاره‌سه‌ری جۆره‌ها نه‌خۆشی بكرێت. یه‌كێتی پزیشكانی ژاپۆن بۆ نه‌خۆشییه گشتییه‌كان ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، كه تێیدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنه‌وه‌ی ئاوی تا راده‌یه‌ك گه‌رم هه‌موو به‌یانییه‌ك كاتێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، به‌رله‌وه‌ی هیچ شتێك بخۆیت، چوار كوپ ئاو بخۆنه‌وه به‌مه‌رجێك كوپه‌كه 160 ملیگرام ئاو كه‌متر نه‌گرێت، دوای خواردنه‌وه‌شی بۆ ماوه‌ی 45 ده‌قیقه هیچ خۆراكێك مه‌خۆن، ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره به‌شێوه‌ی رۆژانه له جۆره‌ها نه‌خۆشی رزگارتان ده‌كات، كه پێكدێن: 1- له ماوه‌ی مانگێكدا نه‌خۆشی شه‌كره به‌راده‌ی نه‌مان له جه‌سته‌ی مرۆڤ ناهێڵێت. 2- به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به‌هه‌مانشێوه له 30 رۆژی یه‌كه‌مدا ناهێڵێت. 3- له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا كۆتایی به كێشه‌و نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌و قه‌بزبوون و كێشه‌كانی ریخۆڵه ئه‌ستووره دێنێت، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی میزه‌ڕۆو گورچیله ناهێڵێت. 4- 9 مانگ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌مكاره، ده‌بێته هۆی رێگرتن له توشبوون به هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌و ئه‌وانه‌شی توشی شێرپه‌نجه‌ن دوای 9 مانگ له خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم، زۆرینه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی جه‌سته‌یان له‌ناوده‌چێت. 5- 6 مانگ به‌رده‌وامبوون، له نه‌خۆشی سیل و هه‌وكردنی درێژخایه‌ن رزگارتان ده‌كات. 6- له 20 رۆژ كێشه‌كان ده‌م و گوێ و گه‌روو و لوت ناهێڵێت. 7- 15 رۆژ سوڕی خوێن ته‌واو چالاك ده‌كات و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی له‌ناوده‌بات. 8- 30 رۆژ به‌رده‌وامبوون، له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوورتانده‌خاته‌وه‌و خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌ره‌كانی دڵ پاكده‌كاته‌وه‌و ماسولكه‌كانی دڵ به‌هێزده‌كات و كه‌مخوێنیش ناهێڵێت. 9- له 3 رۆژدا ئازار‌و ئێشی سه‌ر له‌ناوده‌بات. 10- به 4 مانگ كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت و له قه‌ڵه‌وی رزگار ده‌بن. 11- 4 مانگ له كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان رزگارتان ده‌كات. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure