ژماره‌ی لێدانی دڵ كاتی پشودان و وه‌رزشكردن، مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ و توانایی ئه‌یرۆبیك پیشان ده‌دات. دڵی ته‌ندروست وه‌ك كاتژمێر نییه به ڕێكی و هه‌میشه به یه‌ك شێواز لێبدات، به‌ڵكو خێرایی لێدانه‌كه‌ی زیادو كه‌م ده‌بێت و به‌پێی بڕه ئۆكسیجنی پێویست بۆ چالاكییه‌كانتان له درێژایی ڕۆژدا خێرایی لێدانه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت. ژماره‌ی لێدانی دڵێكی ئاسایی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی لێدانه‌كه یه‌كجار زۆر یان یه‌كجار كه‌م بێت له‌وانه‌یه مه‌ترسی وه‌ستانی دڵ یان ته‌نانه‌ت مردنیشی هه‌بێت. كاتێك كه پشوو ده‌ده‌ن، دڵ كه‌مترین خوێن پۆمپ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكسیجنی پێویست دابینبكات. بۆ زۆربه‌ی ژنانی ته‌ندروست ڕێژه‌ی لێدانه‌كه له‌م حاڵه‌ته‌دا له 60 تا 100 جاره له خوله‌كێكدا. ئه‌گه‌ر له‌كاتی حه‌سانه‌وه‌دا دڵتان 80 جار زیاتر لێده‌دات پێویسته له‌گه‌ڵ پزیشك گفتوگۆ بكه‌ن. كاتێك كارده‌كه‌ن له‌ش زۆرتر پێویستی به ئۆكسیجنه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی لێدانه‌كانی دڵ ده‌گاته لوتكه. لوتكه‌ی لێدانی دڵ رۆڵێكی گرنگ له توانایی ئه‌یرۆبیكی مرۆڤدا ده‌گێڕێت. مه‌به‌ست له توانایی ئه‌یرۆبیك بڕی ئه‌و ئۆكسیجنه‌یه كه ده‌توانن به‌كاریبهێنن. چه‌ندین توێژینه‌وه پیشانی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر توانایی ئه‌یرۆبیك له‌سه‌ره‌وه بێت -واته ئۆكسجنێكی زیاتر به‌كاربهێنین- مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار كه‌مده‌بێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure