مانه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك به‌رنامه‌ی خۆراك زۆر كارێكی سه‌خته، بۆیه به به‌رده‌وامی به‌رنامه‌ی خۆراكمان ده‌گۆڕین. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌م گۆڕانه له به‌رنامه‌ی خۆراكدا ته‌ندروستی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌رنامه‌یه‌كی خۆراك داده‌نێن و پاش ماوه‌یه‌ك لێی دوورده‌كه‌ونه‌وه، توێژه‌ران ده‌یانه‌ێت بزانن كاریگه‌ری ئه‌م گۆڕینی به‌رنامه‌ی خۆراكه له‌سه‌ر نیشانه‌كانی ته‌ندروستی دڵ چین. له تیمێكدا به ڕێبه‌رایه‌تی پڕۆفیسۆر واین كامپبێل له زانكۆی پوردۆ، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامدرا. توێژه‌ران له‌نێوان دوو توێژینه‌وه‌ی پێشووتردا به‌راوردێكیان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و توێژینه‌وانه یان به‌رنامه‌ی خۆراكی مه‌دیته‌رانه‌یی یان به‌رنامه‌ی خۆراكی مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییان -به‌رنامه‌ی DASH - هه‌بوو. لۆرێن ئۆ كۆنێر ده‌ڵێت "به‌رنامه‌ی خۆراكی DASH ئامانجی ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنانی سۆدیۆم كۆنترۆڵ بكات، له‌كاتێكدا به‌رنامه‌ی مه‌دیته‌رانه‌یی له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌ختده‌كاته‌وه كه ڕێژه‌ی خواردنی چه‌ورییه ته‌ندروسته‌كان زۆر بكات. هه‌ردوو به‌رنامه‌كه میوه‌و سه‌وزه‌وات و دانه‌وێڵه‌ی زۆریان تێدایه". داوا له به‌شداربووان كرا بۆ 5 تا 6 هه‌فته یه‌كێك له‌و به‌رنامانه به‌كاربهێنێت و پاش ئه‌وه پێوه‌ره‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماریان له به‌شداربوواندا سه‌یركرد. له پێوه‌ره‌كاندا زه‌ختی خوێن، ئاسته‌كانی چه‌وری، گلۆكۆزو ئینسولینی خوێن هه‌بوون. دوای 5-6 هه‌فته به‌شداربووان بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته گه‌ڕانه‌وه سه‌ر به‌رنامه‌ی ئاسایی خۆراك. پاشان یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی DASH یان مه‌دیته‌رانه‌ییان بۆ ماوه‌ی 5-6 هه‌فته به‌كارهێنا. شیكارییه‌كه پیشانیدا كه پێوه‌ره‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه به‌رنامه‌یه‌كی نه‌گۆڕیان هه‌بوو باری ته‌ندروستی دڵیان باشتره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure