قفڵبوونی ئه‌ژنۆ بریتییه له نه‌مانی توانای مرۆڤ بۆ جوڵاندنی ئه‌ژنۆ، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه ناتوانێت ئه‌ژنۆی بنۆشتێنێته‌وه یان ڕێكی بكاته‌وه، هه‌ندێكجار قفڵبوونی ئه‌ژنۆ ڕه‌نگه ئازاری ئه‌وه‌نده زۆر بێت كه ئه‌و كه‌سه نه‌توانێت بڕوات، بجوڵێت، هه‌ستێته سه‌رپێ، دابنیشێت. له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی جومگه‌و ئازار‌و ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ ئازارشكاندن، به سایتی خاكی راگه‌یاند: دوو جۆر له قفڵبوونی ئه‌ژنۆ هه‌یه به‌پێی هۆكاره‌كه‌ی.. 1-قفڵبوونی ڕاسته‌قینه (قفڵبوونی میكانیكی): واته ڕێگرییه‌ك هه‌یه له‌ناو جومگه‌كه‌دا كه ناهێڵێت بجوڵێت و قفڵی ده‌كات ئه‌ویش دوو جۆره: *به‌هۆی پچڕان یان برینداربوونی كڕكڕگه‌ی هیلالی ئه‌ژنۆ (منیسكه‌س) به‌شێكی گه‌وره‌ی كڕكڕاگه‌ی هیلالی ئه‌ژنۆ جیائه‌بێته‌وه‌و ئه‌چێته نێوان جومگه‌كه یان پچڕانی كڕكڕگه‌ی هیلالیه‌كه به‌شێوه‌ی ده‌ستی سه‌تڵێك ئه‌چێته نێوان ئێسقانه‌كانی ئه‌ژنۆ رێگری ئه‌كات له جوڵاندنی ئه‌ژنۆكه. *به‌هۆی بوونی ته‌نێكی زیاده له‌ناو جومگه‌كه‌دا كه ئه‌میش به‌م هۆكارانه دروستده‌بێت: *شكانی ئێسكێكی ناو جومگه‌كه. *پچڕانی ته‌واوی به‌سته‌ری سه‌لیبی ده‌بێته هۆی لێبونه‌وه‌ی به‌شێك له كركڕاگه‌كه. *داخورانێكی زۆری جومگه‌كه كه ده‌بێته دروستبوونی ئێسكی زیاده. * ته‌نی زیاده به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی پێشووتر. 2-قفڵبوونی درۆ (نامیكانیكی): لێره‌دا هیچ ڕێگریه‌ك نیه له‌ناو جومگه‌كه‌دا به‌ڵكو ته‌نیا به‌هۆی ئازاره‌وه ناتوانرێت جومگه‌كه بجوڵێنرێت له كاریكه‌ری گرژبوونی ماسولكه‌كانی ده‌وری ئه‌ژنۆ. هۆكاره‌كانی: *به‌كارهێنانی زۆر‌و درێژخایه‌نی ئه‌ژنۆ وه‌ك ڕوێشتن یان ڕاكردن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێ پشوو و به به‌رده‌وامی. *نه‌جوڵان و به‌كارنه‌هێنانی درێژخایه‌نی ئه‌ژنۆ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك دانیشتن یان به‌پێوه وه‌ستان بێ جوڵاندنی ئه‌ژنۆ. *زه‌بر به‌ركه‌وتن به ئه‌ژنۆ یان له‌جێچوون یان شكاوی ئێسقانی ئه‌ژنۆ دوور له جومگه‌كه. *هه‌وكردنی به‌سته‌ری ماسولكه‌كانی ده‌وری ئه‌ژنۆ. *له‌جێچوونی كڵاوه‌ی ئه‌ژنۆ. *هه‌وكردنی بورساكان (ئه‌و كیسانه‌ی ئه‌كه‌وێته نێو جومگه‌كان و لینجی تێدایه). له‌مكاتانه‌دا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر: 1-بوونی ئازار 2-ئاوسان 3-ته‌قه‌ته‌قی زۆر‌و قفڵبوون زیاد له جارێك 4-ئازاری زۆر له‌كاتی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پلیكانه‌دا، وه‌رزشكردن، دانیشتنی زۆر، سكوات كردن، دانیشتنی زۆر. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure