پزیشكانی ئه‌مریكی زانكۆی لویزفیل رایده‌گه‌یه‌نن كه رۆژانه خواردنی هه‌نار هه‌وكردن له‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی هه‌وكردنی كۆڵۆنه‌وه ده‌ناڵێنن كه‌مده‌كاته‌وه. پزیشكه ئه‌مریكییه‌كان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییان دۆزیوه‌ته‌وه له‌نێوان خواردنی میوه‌كان به‌گشتی و هه‌نار به‌تایبه‌تی، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاماژه‌كانی هه‌وكردن له كۆڵۆندا. ڤێنكاتا كریشنا رۆ جالا، توێژه‌ر له زانكۆی لویڤیل و یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه رایگه‌یاند "هه‌نار یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی جگه له تامه خۆشه‌كه‌ی سوودی ته‌ندروستی یه‌كجار زۆری هه‌یه، ئه‌م میوه‌یه به رێژه‌یه‌كی باش به دژه‌ئۆكسێنه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده". سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه روونیده‌كاته‌وه، له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن مادده‌كانی وه‌ك "ئیلاگیتانینس" كه له‌نێو هه‌نار هه‌ن، له‌لایه‌ن به‌كتریاكانی جه‌سته تێكده‌شێن و سه‌ره‌نجام یورۆلیتینا A له جه‌سته‌دا دروستده‌بێت، به‌مه‌ش هه‌وكردن له كۆڵۆن كه‌مده‌بێته‌وه. پزیشكانی ئه‌مریكی بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی كۆڵۆنیان هه‌یه ئه‌گه‌ر رۆژانه هه‌نارێك بخۆن نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان باشترده‌بێت. نه‌خۆشی هه‌وكردنی كۆڵۆن حاڵه‌تێكی درێژخایه‌نی كۆئه‌ندامی هه‌رسه دوو جۆری سه‌ره‌كی هه‌ن، نیشانه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له سكچوون، له‌ده‌ستدانی كێشی له‌ش، تا و كه‌مخوێنی په‌یوه‌ست به مادده‌ی ئاسن. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure