15/1/2019 04:04 PM

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەلی کار بۆ هەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت، و داوایان لێدەکات لە ڕێگەی وەزارەتەوە داواکاری بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پێشکەش بکەن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەمەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، وەزارتەکەمان داوا لە هەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا دەکات داواکاری بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وەک میلاک پێشکەش بکەن لەو پسپۆڕییانەی کە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەخوێندرێت .

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مه‌رج و داوكارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ ئاشكرا كرد:

یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كان

هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرابێت
لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێت
نازناوی زانستی هەبێت
ئەو پێشکەشکارانەی نازناوی زانستییان نییە پێویستە مەرجەکانی وەرگرتنی نازناوی زانستیان تێدابێت
پێشکەشکاران لە ڕێگەی ئیمەیڵی ([email protected])  زانیارییەکان ڕەوانە بکەن.
دوه‌م: پێداویستیه‌كان

پێویستە هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ماستەر/دکتۆرا داواکارییەکانیان لەڕێگەی cv پێشکەش بکەن
هاوپێچ کردنی بڕوانامەکان
هاوپێچ کردنی نازناوی زانستی
هاوپێچ کردنی مەرجەکانی وەرگرتنی نازناوی زانستی (ئەگەر نازناوی زانستی نەبێت).
تێبینی:

پێشکەشکاران لەمڕۆوە واتە دووشەممە ڕێکەوتی (17/12/2018) تاکو رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (31/3/2019) دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved