به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید له گه‌ره‌كی كانی ئاسكانی داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری پێویستی یاسایی ده‌كاته‌وه. ڕۆژى 15-1-2019 له ئه‌نجامی پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی 3ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ركه‌وتووه كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید له گه‌ره‌كی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووه. یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه هه‌موو خاوه‌نكارێك مۆڵه‌تی كاركردنی پێده‌درێت، پابه‌ندبوونی شوێنی كاركردنه‌كه‌یه‌تی به هه‌ریه‌ك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێرتێنه‌ری، به‌رگری شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر كه مافی به‌كاربه‌ر ده‌پارێزن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری پێویست ده‌كرێنه‌وه. له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بووه‌و ئه‌و ئامێر‌و ده‌فرانه‌ی بۆ دروستكردنی شیرینییه‌كانی به‌كاریهێناوه زۆربه‌ی ژه‌نگی كردووه، كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و مرۆڤانه دروستده‌كات كه ئه‌وجۆره شیرینییه‌ی كارگه‌كه ده‌خۆن. هه‌روه‌ها له شوێنی كاركردنه‌كه‌یدا گرنگی به پاك را‌گرتن نه‌داوه، رۆنی به‌كارهاتووی به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست عه‌مبارو به‌كارهێناوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شیرینیه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی و به‌بێ بوونی سینی یاخود ده‌فرێك له‌سه‌ر كاشی كارگه‌كه‌ی دایناوه. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری پێویستی یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure