وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند: هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه له هاووڵاتیان ناكات. د.خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژى 15-1-2019 سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك به ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوبۆته‌وه كه گوایه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه‌و هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌و مه‌ترسیدار له‌ڕێگه‌ی كێشانی نێرگه‌له‌وه بڵاونه‌بۆته‌وه. د.خالس قادر راشيگه‌ياندووه: كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌ڵه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه‌و نه‌زۆكی و بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure