16/1/2019 10:12 AM

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بڵاونه‌بۆته‌وه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند: هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاووڵاتیان ناكات.

د.خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژى 15-1-2019 سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ كافتریاكانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ كافتریاكانی هه‌رێم هه‌یه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه‌و هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌و مه‌ترسیدار له‌ڕێگه‌ی كێشانی نێرگه‌له‌وه‌ بڵاونه‌بۆته‌وه‌.

د.خالس قادر راشيگه‌ياندووه: كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌ڵه‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه‌و نه‌زۆكی و بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved