شاری هاربین له باكوری رۆژهه‌ڵاتی چین پێشوازی له گه‌رمترین وه‌رزی گه‌شتیاری به‌فراوی و سه‌هۆڵاوی كرد، به‌وپێیه‌ی به‌فرو سه‌هۆڵ ناسنامه‌ی ئه‌و شاره‌یه‌و به مۆسكۆی رۆژهه‌ڵاتی ناسراوه، به‌هۆی شێوازی بونیادنانی باڵه‌خانه‌و خانووهكانیهوه له‌سه‌ر شێوازی رووسی. ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا فێستیڤاڵی به‌فرو سه‌هۆڵ رێكده‌خرێت بۆ دیزاینكردنی تاسه سه‌هۆڵه‌كان به جوانترین شێوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه جوتیاران له‌پاش نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی زه‌ویه‌كان به‌جێده‌هێڵن. ئه‌م باخچه‌یه به گه‌وره‌ترین باخچه‌ی سه‌هۆڵ داده‌نرێت و ساڵانه پله‌ی گه‌رما تێیدا ده‌گاته 40 پله‌ی ژێر سفره‌وه، چه‌ندین دیزانی ناوازه‌ی به سه‌هۆڵ تێدا دروستده‌كرێت كه به‌هۆی گڵۆپه جیهانیهكانیهوه جوانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیهانیان هه‌بووه. ئه‌م په‌یكه‌رانه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له پله‌ی گه‌رمی نزمدا ده‌مێننه‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا كێبڕكێیه‌ك له‌نێوان دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانترین دیزاین. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure