چه‌ندین ده‌یه‌یه زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پیاوان زیاتر له ژنان توشی شێرپه‌نجه ده‌بن و به‌و هۆكاره ده‌مرن. ئه‌مه بۆ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌و له‌وانه تومۆری كوشنده‌ی مێشك واته گلیۆبلاستۆما (Glioblastoma) ڕاسته. ئێستاش تیمێك له توێژه‌ران كه سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی واشینتۆن شوێنپێی مولكیۆلی تایبه‌ت به‌م تومۆره‌یان له ژنان و پیاواندا ده‌ستنیشان كردووه كه ڕه‌نگه هۆكاری وه‌ك یه‌ك نه‌بوونی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان به چاره‌سه‌ره‌كان شیبكاته‌وه. گلیۆبلاستۆمان تومۆرێكی كوشنده‌ی مێشكه كه نیوه‌ی توشبووانی له ماوه‌ی 14 مانگ پاش ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كوژێت. ڕێژه‌ی مردنی پیاوان به‌م نه‌خۆشییه دوو به‌رامبه‌ری ژنانه. چاره‌سه‌ره‌كانی له ئێستادا نه‌شته‌گه‌ری و پاشان چاره‌سه‌ری كیمیایی و چاره‌سه‌ری تیشكییه، به‌ڵام له زۆربه‌ی كاته‌كاندا له ماوه‌ی 6 مانگ دوای چاره‌سه‌ردا، دیسان تومۆره‌كه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له‌سه‌ر 40 پیاو و 23 ژنی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه ئه‌نجامدراوه، پاش نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری كیمیایی-تیشكی ده‌ركه‌وت كه خێرایی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌وره‌بوونی تومۆره‌كه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا وه‌ك یه‌كه، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، خێرایی گه‌وره‌بوونی تومۆره‌كه له خانماندا زۆر هێواشتر بووه له پیاوان. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure