نه‌خۆشی گرژبوونی قۆڵۆن به نه‌خۆشی قۆڵۆن ناسراوه‌و به‌شێكی زۆر له هاووڵاتیان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن بۆ ئه‌مجۆره نه‌خۆشیییه چییه‌و كام جۆری خواردن گونجاوه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: سه‌ره‌تا نیشانه‌كانی ئه‌مجۆره نه‌خۆشییه به‌م شێوازه ده‌ستپێده‌كات: *ئازاری سك و پێچ هاتن به سكداو ئازاری گه‌ده‌و دڵه‌كزێ. *بوونی غازاتی زۆر‌و قۆڕه‌قۆڕی ناو سك. *قه‌بزی به‌رده‌وام، یان قه‌بزی له‌گه‌ڵ بوونی سكچوون بۆ ماوه‌یه‌ك، هه‌ندێكجار سكچوونی درێژخایه‌ن. *كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاری سك یان نه‌مانی دوای كردنی پیسایی. *بوونی لیمانێكی ڕوون له‌ناو پیسایی یان گۆڕانی ڕه‌نگ و شێوه‌و قه‌باره‌یی پیسایی. *نه‌خۆشه‌كه هه‌ستده‌كات پێویسته به‌په‌له بچێت بۆ ته‌والێت و هه‌ندێكجار ڕه‌نگه خۆی پیس بكات. ئه‌م نیشانانه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام نین، واته نه‌خۆشه‌كه ماوه ماوه وای لێدێت و بۆ ماوه‌یه‌ك چاكدهبێتهوهو دواتر وای لێدێته‌وه‌و بڕی ئازار‌و نیشانه‌كانی و ماوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه هه‌ندێكجار زۆرن یان مامناوه‌ندن یان كه‌من و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ئه‌گۆڕێت، تائێستا هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته نه‌خۆشیه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ر بكرێت، ڕێنمایی خۆراك به‌شێكی سه‌ره‌كییه له چاره‌سه‌ركردنی. باشترین جۆره‌كانی گژوگیا بۆ ته‌هیجی قوڵۆن بریتین له: 1-نه‌عنا: نیو كه‌وچكی چا زه‌یتی نه‌عنا له‌ناو یه‌ك كوپ ئاوی گه‌رم، یان یه‌ك كه‌وچكی چێشت نه‌عنای وشكراو بخه‌ره ناو یه‌ك كوپ ئاوی گه‌رم و پاش 10 خولهك بخورێته‌وه ڕۆژانه (3-4 جار)، نیو سه‌عات یان یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی ئازاری ناو سك. 2-شمڵی: یه‌ك یان دوو كه‌وچكی چێشت ده‌نك شمڵی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو كوپ ئاو، بۆ ماوه‌ی 10 خولهك بیكوڵێنه، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه، یان ڕۆژانه یه‌ك یان دوو كه‌وچكی چێشت ده‌نك شمڵی هاڕاو بخۆ یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی ئازاری ناو سك. 3-گوڵه به‌یبوون: سێ كه‌وچكی چێشت گوڵه به‌یبوونی وشكراو بخه‌ره ناو سێ په‌رداخ ئاو، بۆ ماوه‌ی یه‌ك چاره‌ك بیكوڵێنه، ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆره‌وه یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی ئازاری ناو سك. 4-یانسوون: یه‌ك كه‌وچكی چێشت ده‌نكی یانسوون بخه‌ره ناو یه‌ك كوپ ئاوی گه‌رم، یان كه‌وچكی چێشت یانسوونی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو كوپ ئاو، بۆ ماوه‌ی 10 خولهك بیكوڵێنه، ڕۆژی دوو جار بیخورێتهوه، یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی ئازاری ناو سك. 5-زه‌رده‌چه‌وه: نیو كه‌وچكی چێشت زه‌رده‌چه‌وه بخه‌ره ناو یه‌ك كوپ ئاوی گه‌رم ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه، یه‌ك سه‌عات پێش خواردن هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی له‌ناو چێشتدا سوودی هه‌یه. 6-كۆمه‌ڵێك گژوگیای تر به‌كارهاتووه به‌ڵام تائێستا به‌ڵگه‌ی زانستی متمانه‌پێكراو نیه بۆ سه‌لماندنی كاریگه‌ریان وه‌ك :گه‌ڵای ئه‌لۆڤێرا، خهرشوڤ، گه‌ڵای توتڕكی ڕه‌ش. ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته نه‌خورێن له‌كاتی بوونی نه‌خۆشی قۆڵۆن: *پاقله‌مه‌نی، پاقله‌و نۆك و فاسۆلیاو نیسك و ماش. *شیر، به‌تایبه‌ت شیری چه‌ور، پێویسته شیر بێ چه‌وری یان كه‌م چه‌وری بخورێته‌وه. *خواردنی سوورهوكراوه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زۆر سووربكرێته‌وه. *قه‌یماغ و كه‌ره‌و سه‌رتوێژی ماست و په‌نیر (هه‌ندێك جۆری نه‌بێت كه بێ چه‌وری یان كه‌م چه‌ورییه). *پیتزا *كه‌له‌رم و قه‌ڕنابیت له‌گه‌ڵ پیازو سیر به‌تایبه‌ت پیازو سیری وشك. *بیبه‌ری تون *به‌هاراتی تون له‌گه‌ڵ ترشیات. *ئاسكرێم و كرێمی خواردن وه‌ك كرێمی كێك و كرێمی پسكیت و شكۆڵاته. *ئه‌و ماجدانهی بۆ شیرینكردنی خۆراك به‌كاردین وێنه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی دایت یان هه‌ندێك حه‌پی وه‌ك سۆربتۆڵ كه نه‌خۆشی شه‌كره به‌كاریده‌هێنن كاتی چا خواردنه‌وه. *ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروستده‌كرێن، واته دانه‌وێڵه‌كه توێكڵه‌كه‌ی به‌ته‌واوی لێئهكرێتهوه. *قاوه‌و خواردنه‌وه گازی و كحولیه‌كان. -ئه‌م ڕێنماییانه بۆ ماوه‌یه‌كه‌ی دیاریكراوه‌و دواتر ئه‌و كه‌سه ئه‌توانێت ده‌ستبكاته‌وه به خواردنیان دوای باشبوونی حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌بڕی كه‌م و به سه‌رپه‌ڕشتی پزیشكی پسپۆڕ. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure