17/1/2019 02:26 PM

جولیا رۆبێرتس 2 بلیتی یارییه‌كی مۆندیالی 2022 به‌ پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت

جولیا رۆبێرتسی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی 2 بلیتی یارییه‌كی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر به‌ بڕی 80 هه‌زار پاوه‌ند كڕی كه‌ به‌نیازه‌ خۆی و دانی مۆدری هاوسه‌ری ئاماده‌بن.
هۆكاری خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌كته‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و 2 بلیته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و 2 بلیته‌ له‌ میانی زیادكردنێكی ئاشكرای خێراخوازی فرۆشران كه‌ پاره‌كه‌ی‌ بۆ كه‌سانی هه‌ژار له‌ هایتی خه‌رج ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی گۆڵدن گڵۆب شۆن بینی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ كه‌ خاوه‌نی چه‌ند رێكخراوێكی خێرخوازیه‌ له‌ هایتی و یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌دات زیادكردنێكی ئاشكرای له‌نێو ئه‌كته‌ران بۆ فرۆشتنی 2 بلیتی مۆندیالی 2022 رێكخست.
له‌ زیادكردنه‌كه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ به‌شداریان كرد و جولیا رۆبێرتیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری بۆ تۆپی پێ هه‌یه‌ زۆرترین پاره‌ی به‌و 2 بلیته‌دا كه‌ 80 هه‌زار پاوه‌ند بوو.
جولیا ته‌مه‌نی 51 ساڵه‌و هاشقی تۆپی پێیه‌ كه‌ له‌ چه‌ندین یاری بارسێلۆنا و ریاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌بوه‌و وێنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و یانانه‌ گرتوه‌.
وه‌كو خۆشی ئاماژه‌ی پێداوه‌ هانده‌ری یانه‌ی‌ مان یونایتده‌ كه‌ چه‌ند جارێك سه‌ردانی یاریگای ئۆڵترافۆردی كردوه‌و ئاماده‌ی‌ یارییه‌كانیان بووه‌.

خاك- كوردستانی نوێ



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved