19/1/2019 09:21 AM

پێداویستيیەكانی پێوەری زیرەك گەیشتە سلێمانی

كارەبای سلێمانی رایگەیاند: كەرەستەو پێداویستەكانی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا گەیشتۆتە گەنجینەكانیان و دەست بە دانانی پێوەرەكان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاندووه: ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە كەرەستەو پێداویستەكانی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا گەیشتۆتە گەنجینەكانی بەڕێوەبەرایەتیان.

لەوبارەیەوە، ئەندازیار سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووه: وەك قۆناغی یەكەمی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، بەشێك لە كەرەستەو پێداویستيیەكانی گەیشتە گەنجینەكانمان.

دەشڵێت: گەنجیەكی زۆرباش بۆ كەرەستەو پێداویستەكانی پێوەری زیرەك دابینكراوە كە تیایدا گۆكا دەكرێت.

بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش كردووه كە دوای گەیشتنی قۆناغەكەكانی دیكەی كەرەستەو پێداویستییەكانی لە ئایندەكی نزیكدا دەست بە دانانی پێوەرەكان دەكرێت.

پرۆژەی پێوەری زیرەكی یەكێكە لەو پرۆژە گەورانەی وەزارەتی كارەبا بۆ سەرجەم هاوبەشەكانی كارەبای دادەنێت، وەك بەشێك لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەباو بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەباش لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 1.5 ملیۆن هاوبەشی كارەبا هەیە.


خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved