كه‌سانی ئه‌فریقایی-ئه‌مریكایی دوو هێنده‌ی كه‌سانی قه‌فقازی ئه‌مریكایی توشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌بن. هۆكاری ئه‌مه‌ش ڕوون نییه چۆن ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تائێستا كراون به‌شی هه‌ره زۆریان له‌سه‌ر كه‌سانی سپی پێست بوون. له ئه‌نجامدا زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كانی له‌كاركه‌وتنی ده‌ماری (neurodegenerative) له‌و كه‌سانه‌ی نا-قهفقازین له‌به‌رده‌ستدا نییه. له ئێستادا توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی واشینتۆن له ئاستی نیشانده‌رێكی زینده‌ییدا (biomarker) ده‌ریخستووه كه هۆكاری ئه‌م جیاوازییه چییه. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه هۆكاری ئه‌م جیاوازییه بۆ لێهاتوونهبوونی ئامڕازه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له‌وانه‌یه هۆكارێكی ئه‌وه بێت كه كه‌سانی ئه‌فریقایی-ئه‌مریكایی ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له پرۆتینی تاو (tau) له مێشكیاندا هه‌بێت- واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕی ئه‌م پرۆتینه له مێشكیاندا له ئاستێك كه‌متره، وه‌ك توشبووی زه‌هایمه‌ر ده‌ستنیشان ناكرێن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ڕه‌نگه كه‌سه‌كه توشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووبێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، زانیاری 1215 كه‌س شیكرایه‌وه، كه 173 كه‌س واته 14%یان ئه‌فریقایی-ئه‌مریكایی بوون. مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی به‌شداربووان 71 ساڵ بوو. دوو له‌سه‌ر سێیان هیچ نیشانه‌یه‌كی له‌ده‌ستچوونی یاده‌وه‌ری یان سهرلێشوانیان نه‌بوو و ئه‌و سێ یه‌كه‌ی تر،له‌بیرچوونه‌وه‌ی زه‌هایمه‌ری مامناوه‌ندی یان زۆر كه‌میان هه‌بوو. سه‌رجه‌م به‌شداربووان تاقیكردنه‌وه‌ی زه‌هایمه‌ر یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدرا. شیكاری پشكنینی PET و MRI هیچ جیاوازییه‌كی له‌نێوان ئه‌فریقایی-ئه‌مریكایی و سپی پێسته‌كاندا ده‌رنه‌خست. به‌ڵام توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه كه‌سانی ئه‌فریقایی-ئه‌مریكایی پڕۆتینی تاو له مێشكیاندا كه‌متره. زۆربوونی تاو واتای تێكچوونی مێشك، سڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری و سه‌رلێشێوان ده‌دات به‌ڵام هه‌بوونی بڕێكی كه‌متری ئه‌م پرۆتینه ئه‌فریقایی ئه‌مریكاییه‌كانی له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا نه‌پاراستووه. ته‌نیا جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌واندا كه‌متر نه‌خۆشییه‌كه پێده‌زانرێت و ده‌ستنیشان ده‌كرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure