توێژه‌ران كه‌ڵكیان له ژیریی ده‌ستكرد وه‌رگرت تاوه‌كو یه‌كێك له هۆكاره باوه‌كانی كوێری، واته نه‌خۆشی شه‌كره‌ی په‌یوه‌ندیدار به چاو له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدا ده‌ستنیشان بكه‌ن. ئه‌م نه‌خۆشییه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ له‌ده‌ستچوونی بینایی له گه‌وره‌كانداو كاریگه‌رییه‌كه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕوو له‌زیادبوونه به شێوه‌یه‌ك كه تا ساڵی 2030، 197 ملیۆن كه‌س له جیهاندا ده‌كه‌ونه‌به‌ر كاریگه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه. هیچ هێمایه‌ك یان نیشانه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه كه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدا نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت. ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری زوو ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره دابنێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك بینایی نه‌خۆشه‌كه بمینێته‌وه. تیمێكی ئوسترالیایی به‌رازیلی سیستمێكی پێواژۆی وێنه (image-processing) یان په‌ره‌داوه كه ده‌توانێت به وردبینی 98% هێما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بكات. توێژه‌ران هیوادارن كه ئه‌م ده‌ستكه‌وته له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه مه‌ترسی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه، به شێوه‌ی به‌ربڵاو له پشكینینه‌كاندا كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure