كیسی هێلكه‌دان یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی توشی خانمان ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت به‌هۆی هه‌ندێك خۆراك. ئایا باشترین خۆراك بۆ كیسی هێكلهدان چییه‌و كام جۆر خۆراكه گونجاوه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ كۆنیشانه‌ی كیسی هێلكه‌دان: 1-ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمێگا: وه‌ك ماسی سه‌لمۆن و گوێزو بادام. 2-سپێناخ و بڕۆكلی و گێزه‌رو ته‌ماته‌و بیبه‌ری سوور‌و زه‌رد. 3-میوه به‌تایبه‌ت كێوی و قه‌یسی و شلێك و توو و توتڕك و هه‌رمێ و گره‌یب فرووت. 4-زه‌یتی زه‌یتون و كه‌تان و گوڵه‌به‌ڕۆژه: بۆ چێشتلێنان به‌كاربێن. 5-ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین ( A ,B1 , B2 ,B3 , B6 , B12, C, D , E) و فۆلیك ئه‌سیدو ئاسن و زنك و مه‌گنسێوم و سلنێوم و كرۆم و مه‌نگه‌نیز. باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ كۆنیشانه‌ی كیسی هێلكه‌دان: 1-شهكرو شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان تێدایه. 2-خواردنه‌وه گازیه‌كان و كحولیه‌كان. 3-برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروست ئه‌كرێن: وه‌ك نان و سه‌موونی سپی. 4-چه‌ورییه چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری و گۆشتی سوور‌و پێستی مریشك. 5-شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی: پێویسته زۆر كه‌می لێ بخورێت و باشتره نه‌خورێت، هه‌روه‌ها شیری سویا نابێت بخورێت. 6-فاست فوود وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا. 7-گۆشتی دروستكراو: وه‌ك گۆشتی قوت‌و و ستیك و كه‌نتاكی و باسترمه. 8-شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌كراو. 9-مادده‌ی كافایین وه‌كو چاو قاوه: نابێت ڕۆژانه دوو كوپ زیاتر بخورێته‌وه‌و چای سه‌وزو قاوه‌ی سه‌وز باشتره. 10-حه‌پی شیرینكردن و ماده تام شیرینه‌كان كه له‌بری شه‌كر به‌كاردێن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure