20/1/2019 10:13 AM

بۆ خانمان.. به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ ئاگاداری كیسی هێلكه‌دان بن

كیسی هێلكه‌دان یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی توشی خانمان ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت به‌هۆی هه‌ندێك خۆراك.

ئایا باشترین خۆراك بۆ كیسی هێكله‌دان چییه‌و كام جۆر خۆراكه‌ گونجاوه‌؟ له‌وباره‌یه‌وه‌ د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به‌ سایتی خاكی راگه‌یاند:  باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ كۆنیشانه‌ی كیسی هێلكه‌دان:
1-ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ئۆمێگا: وه‌ك ماسی سه‌لمۆن و گوێزو بادام.
2-سپێناخ و بڕۆكلی و گێزه‌رو ته‌ماته‌و بیبه‌ری سوورو زه‌رد.
3-میوه‌ به‌تایبه‌ت كێوی و قه‌یسی و شلێك و توو و توتڕك و هه‌رمێ و گره‌یب فرووت.
4-زه‌یتی زه‌یتون و كه‌تان و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌: بۆ چێشتلێنان به‌كاربێن.
5-ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین ( A ,B1 , B2 ,B3 , B6 , B12, C, D , E) و فۆلیك ئه‌سیدو ئاسن و زنك و مه‌گنسێوم و سلنێوم و كرۆم و مه‌نگه‌نیز.
 
باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ كۆنیشانه‌ی كیسی هێلكه‌دان:
1-شه‌كرو شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان تێدایه‌.
2-خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان و كحولیه‌كان.
3-برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ ئاردی سفر دروست ئه‌كرێن: وه‌ك نان و سه‌موونی سپی.
4-چه‌ورییه‌ چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری و گۆشتی سوورو پێستی مریشك.
5-شیرو به‌رهه‌مه‌كانی: پێویسته‌ زۆر كه‌می لێ بخورێت و باشتره‌ نه‌خورێت، هه‌روه‌ها شیری سویا نابێت بخورێت.
6-فاست فوود وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا.
7-گۆشتی دروستكراو: وه‌ك گۆشتی قوتو و ستیك و كه‌نتاكی و باسترمه‌.
8-شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌كراو.
9-مادده‌ی كافایین وه‌كو چاو قاوه‌: نابێت ڕۆژانه‌ دوو كوپ زیاتر بخورێته‌وه‌و چای سه‌وزو قاوه‌ی سه‌وز باشتره‌.
10-حه‌پی شیرینكردن و ماده‌ تام شیرینه‌كان كه‌ له‌بری شه‌كر به‌كاردێن.

خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved