20/1/2019 10:24 AM

لیژنە لەسەر فەیسبووك دەگیرێت

بەهۆی پێشێلكردنی رێككەوتنامەی پەیوەست بە پاراستنی زانیاری كەسی، تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك لەلایەن لیژنەیەكی تایبتمەندی ئەمریكاوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت و لە ئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەكان سزای دارایی دەدرێت.

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردەوە، كە نوێنەرانی لایەنی رێكخستنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك كۆبوونەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشێلكاریەكانی فەیسبووك كراوە، بەتایبەت لەبواری پاراستنی زانیاری كەسی بەكارهێنەران.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات، لیژنەی فیدرالی ساڵی پار لێكۆلێنەوەیان لەگەڵ فەیسبووكدا كردووە، بەڵام لێكۆڵینەوەكان تەواو نەبوون، هەروەها لەسەر بڕی سزای دارايیش ڕێكنەكەوتوون.

سەرچاوە تایبەتەكەی رۆژنامەی پۆست ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە فەیسبووك لەگەڵ كارمەندانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كەیسە وتووێژی كردووە، بەڵام ئەوە ئاشكرا نەبووە ئایا كۆمپانیای فەیسبووك ئامادەیە ئەو برە پارەیە بدات كە داوای دەكەن یان نا، چونكە پێدەچێت سزاكە زۆر لە سزای گۆگڵ زیاتر بێت، كە بە 22.5 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2012دا سزادرا.


خاك - و/گۆران قادر 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved