بەهۆی ئەوەی هاوسەرەكەی ئامادە نەبووە پاسۆوردی مۆبایلەكەی پێبدات، ژنێكی ئەندۆنیسی پیاوەكەی خۆی بە بەنزین سوتاندو بەهۆی زۆری سوتاوییەكەشیەوە گیانی لەدەستدا. ئیلهام كاهینی ژنێكی ئەندۆنیسی 25 ساڵانەیە، هاوسەرەكەی خۆی بە ناوی دیدی بۆرناما تەمەن 26 ساڵانی بە زیندوویی سوتاند، چونكە ئامادە نەبووە پاسۆوردی مۆبایلەكەی پێبدات. لەوبارەیەوە رۆژنامەی (دەیلی مەیلی) بەریتانی ئاشكرای كرد كە پیاوەكە لەگەڵ چاككردنەوەی سەقفی ماڵەكەی خەریكبووە، لەوكاتەدا ژنەكەی داوای پاسۆوردی مۆبایلەكەی لێكردووە، بەڵام داوەكەی لەلایەم هاوسەرەكیەوە ڕەتكراوەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی توڕەبوونی زۆری ژنەكەو دەستەبجێ بەنزینی پێدا كردووەو ئاگری لە جەستەی بەرداوە. بۆرناما بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی ژیانی رزگار بكرێت، بەڵام بەهۆی زۆری سوتاوییەوەكەیەوە دوای دوو ڕۆژ گیانی لەدەستدا. مایند یوگی بەرێوەبەری پۆلیسی شارەكە رایگەیاند: ژنەكە ئاگری لە هاوسەرەكەی بەرداوە، دوای ئەوەی شەرەجوێن لەنێوانیان دروستبووە، لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە. خاك - و/گۆران قادر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure