زانایان ڕێگه‌یه‌كی ته‌واو نوێ بۆ پێشبینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێشنیار ده‌كه‌ن. له‌م ڕێگه نوێیه‌دا به تێكه‌ڵكردنی چه‌ندین زانیاری جۆراوجۆر وه‌ك ڕابردووی بنه‌ماڵه‌و جه‌نه‌تیك و فاكتۆره‌كانی دیكه وه‌ك كێش و ته‌مه‌ن و سووڕی مانگانه، به‌كارهێنانی ئه‌لكهول و به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری هۆڕمۆنی مه‌ترسی و... توشبوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێشبینی ده‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌م فاكتۆرانه كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه نییه، به‌ڵام توێژه‌ران پێیانوایه كه له‌به‌رچاوگرتنی تێكڕایی هه‌مووی ئه‌مانه، هه‌روه‌ها به زیادكردنی هۆكاره‌كانی وه‌ك ڕابردووی بنه‌ماڵه‌و جه‌نه‌تیك ده‌توانن به‌پێی مه‌ترسیی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه، خانمان به‌سه‌ر چه‌ندین پۆلدا دابه‌شبكه‌ن. هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه توێژه‌ران حاسیبه‌یه‌كی سه‌رهێڵیان په‌ره‌پێداوه كه پزیشكه‌كان به‌كاریبهێنن، پزیشكه‌كان چه‌ندین زانیاری له نه‌خۆشه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن و ده‌یده‌ن به به‌رنامه‌كه. پڕۆفیسۆر ئانتۆنیۆس ئا‌نتۆنیۆ، توێژه‌ری سه‌ره‌كی له زانكۆی كه‌مبریج وتی "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه ئه‌و هه‌موو فاكتۆره بۆ پێشبینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك تێكه‌ڵ بكرێن. ده‌توانێت داهاتووی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بگۆڕێت، چونكه ئێستا ده‌توانین ژماره‌یه‌كی زۆر له خانمان به ئاستی جیاجیای مه‌ترسییه‌وه، به‌م به‌رنامه‌یه ده‌ستنیشان بكه‌ین، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و خانمانه‌ی كه مه‌ترسییان زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure