20/1/2019 02:51 PM

کتێبە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

سەرەتاکانی فەلسەفە
لەدووتووێی 191 لاپەڕەدا کتێبی (سەرەتاکانی فەلسەفە) لەنووسینی کۆمەڵێک نووسەر، چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم-ەو ئەم بابەتانەی تێدا بڵاوکراوەتەوە: تاڵیس یان سەرهەڵدانی فەلسەفە ئەریستۆتێلیس. پارمێندێس و هێراکلیتێس. پلاتۆن. نوێپلاتۆنیزم- وەرگێڕانی: کاوە جەلال.
سەرەتایەک دەربارەی ئەرەستۆ- وەرگێڕانی: عوسمان ئەحمەد.

فەلسەفەی هاوچەرخ
لەدووتوێی 217لاپەڕەدا کتێبی (فەلسەفەی هاوچەرخ) لەنووسینی کۆمەڵێک نووسەر، چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم-ەو ئەم بابەتانەی تێدا بڵاوکراوەتەوە: فەلسەفەی خۆرئاوا لەسەدەی بیستەمدا- وەرگێڕانی:شوان ئەحمەد. سارتەر مرۆڤێکی ئازاد…- وەرگێڕانی: مسەفا زاهیدی. پۆپەر لەزانستەوە بۆ پۆلەتیک- وەرگێڕانی: عوسمان حەمەڕەشید. ریمۆن ئارۆن- وەرگێڕانی:شوان ئەحمەد. پۆل ریکۆر- وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد.میشێل فۆکۆ- وەرگێڕانی:شوان ئەحمەد. لیۆتار- وەرگێڕانی: کاوە جەلال. ژان فرانسوا لیۆتار- وەرگێڕانی: رێبین هەردی. پیەر بۆردیۆ- وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد. ژاک دێرێدا- وەرگێڕانی:نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد. یۆرگن هابرماس- وەرگێڕانی: کاوە کەریمی.

یالمار سوێدەربێری
لەدووتووێی 117 لاپەڕەدا کتێبی (یالمار سوێدەربێری) لەنووسینی کۆمەڵێک نووسەر، چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم-ە.

رۆمانی نوێی فەرەنسی
لەدووتووێی 119 لاپەڕەدا کتێبی (رۆمانی نوێی فەرەنسی) لەنووسینی کۆمەڵێک نووسەر، چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم-ەو ئەم بابەتانەی تێدا بڵاوکراوەتەوە:دۆسیەی رۆمانی نوێ بۆ؟. رۆمانی نوێ- وەرگێڕانی: م. خالید. کەسێتی لەڕۆمانی نوێی فەرەنسیدا- سیامەند هادی. ناتالی سارۆت و رۆمانی نوێ- وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی. رۆمانی نوێ و ئەدەبیاتی ئەمڕۆی خۆرئاوا- وەرگێڕانی: سەهەند. گفتوگۆیەک لەگەڵ میشیل بۆتۆردا- وەرگێڕانی: رەووف بێگەرد. کلۆد سیمۆن- وەرگێڕانی: فاروق هۆمەر.

وەرزێک لەدۆزەخ
لەدووتوێی 106 لاپەڕەدا کتێبی (وەرزێک لەدۆزەخ) لەنووسینی ئارتۆر رامبۆ-یەو کەریم دەشتی کردوویەتی بەکوردی، چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم-ەو لەپێشەکییەکەیدا وەرگێڕ نووسیوێتی: لەوەرگێڕانی شیعرەکانی رامبۆدا هیچ مەبەستێکی ترم نەبووە، جگەلەوەی خوێنەری کوردی پێ ئاشنا بکەم، ئەو شیعرانەم کردووە بەکوردی کە لەناو ئەدەبیاتی دونیادا زۆری لەبارەوە نووسراوەو بڵاوبوونەتەوە، ئەدەبیاتی کوردی پێویستی بەوە هەیە شاکارەکانی دونیای بۆ فەراهەم بکەین. من لەمێژە هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەزموونی ئەدەبیمەوە ئەم شاعیرەم خوێندۆتەوە، حەقیقەتێک هەیە دەبێ بیزانین، ئەویش ئەوەیە رەنگە جگە لەخاوەن ئەزموونەکان، کەسانێکی تر ئەوەندە لەزەت لەشیعری رامبۆ وەرنەگرێت، بەڵام ئەزموونی میللەتێک دەبێ ئەو جۆرە شاعیرانەی تیادا بەدەرکەوێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved