پۆلیسی نۆتنگهامشیری به‌ریتانی توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له رزگاركردنی دوو به‌تریق كه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان رفێنرابوون، هه‌روه‌ها توانیان ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن كه ده‌ستیان له كاری رفاندنه‌كه‌دا هه‌بوو. پۆلیس روونیكرده‌وه كه بڕیاریانداوه له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه دابخه‌ن به‌ته‌واوی به‌دوای ئه‌و به‌تریقانه‌دا بگه‌ڕێن كه سه‌ر به ئه‌مریكای باشوورن و رۆژی چوار شه‌ممه له گوندی ستیرلی دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵیان ده‌ستگیرگرتووه كه تۆمه‌تباره له‌م رووداوه‌دا، پاشان به‌تریقه‌كان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی خۆیان. سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure