سه‌رۆكی ئه‌مریكی دۆناڵد تره‌مپ ئێواره خوانێكی ئاماده‌كرد پێكهاتبوو له له‌فه‌ی به‌رگه‌ری زنجیره چێشتخانه‌ی به‌ناوبانگی ماكدرۆناڵ، ئێواره خوانه‌كه‌ش بۆ تیمی تۆپی پێی ئه‌مریكی یه‌كێك له زانكۆكان بوو، وتی بۆیه تێچووی ئێواره خوانه‌كه له‌سه‌ر حسابی تایبه‌تی خۆی بووه به‌هۆی به‌رده‌وام داخرانی به‌ش به‌شی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ئه‌مریكا. تره‌مپ كه حه‌زێكی زۆری بۆ خواردنه خێراكان هه‌یه به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند كه چه‌ندین ژه‌مه پیتزا‌و 300 سه‌ندویچی به‌رگرو چه‌نده‌ها په‌تاته‌ی سووره‌وه‌كراوی پێشكه‌ش به تیمی تۆپی پێی زانكۆی كلیمسۆن كردووه. ئه‌م ئێواره خوانه له‌كاتێكدایه كه تیمه‌كه هه‌فته‌ی پێشوو له یارییه‌كانی تۆپی پێی زانكۆكاندا نازناوی نیشتمانی به‌ده‌ستهێنا، به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر زانكۆی ئالابامادا. له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه تره‌مپ زه‌رده‌خه‌نه ده‌كات له‌پشت مێزی نانخواردنه‌كه‌وه كه چه‌ندین جۆر خواردنی خێرای له‌سه‌ر قاپه زیویه‌كان دانراوه‌و مۆمدانی ئاڵتوونی ده‌وری داوه. تره‌مپ ئه‌وه‌شی وت كه ئامانجمان له‌م خوانه ئه‌وه‌یه دڵنیایی بده‌ین هه‌موو شتێك باشه. وته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی "ساره ساندرز له‌ڕێی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاندووه: ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌یشتن به چاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن دیموكراتییه‌كان سه‌باره‌ت به سنوور‌و دووباره‌كردنه‌وه‌ی حكومه‌ت رێگر نه‌بوون له‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ پێشوازی له تیمی كلیمسۆن بكات. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure