21/1/2019 11:00 AM

ئالوده‌بوون به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوشێوه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، هاوشێوه‌ییه‌كی زۆر له‌نێوان ئالوده‌بوون به‌ به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئالوده‌بوونه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو قوماركردن و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری زانكۆی میشیگانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ جیاوازی له‌نێوان ئه‌مجۆره‌ ئالوده‌بوونانه‌دا هه‌یه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان هاوشێوه‌و لێكچوون و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ نه‌توانرێت ئه‌م بابه‌ته‌ له‌پێش چاو نه‌گیرێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نیگه‌رانییه‌كان له‌ زیادبووندایه‌و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م تۆڕانه‌ له‌سه‌ر ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاربه‌ران زیاتر ده‌بێت، شاره‌زایان ده‌یانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگی زیاتری پێبدرێت، ئه‌وان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ توێژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی گرفته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر به‌رده‌وامن.

خاك - سیڤا ئازاد 
س: سیدتی




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved