خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئازاردا یه‌كێك له‌و شتانه‌یه كه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانداو له‌وانه‌ش له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ستایش كراوه. ئایا كاتێك دوو كه‌س یه‌ك نه‌خۆشی ده‌گرن به‌هه‌مان ئه‌ندازه هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن؟ چۆن بزانین كه‌سێك چه‌ند ئازاری هه‌یه؟ كاتێك سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن پله‌ی گه‌رمی، ژماره‌ی لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێنمان ده‌پێوێت، به‌ڵام هیچ ئامێرێكی پێ نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئازارمان بپێوێت. ئه‌و شته‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ پزیشك و په‌رستاره‌كان دروستكردووه. بۆ نموونه پزیشكه‌كان له‌ڕێگه‌ی گریان و جووڵه‌كانی منداڵێكه‌وه هه‌ست به‌بڕی ئازاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، تێنه‌گه‌یشتنی دروستی پزیشك و په‌رستاره‌كان كاریان سه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه چ ده‌رمانێكی دژه‌ئازار بده‌ن به نه‌خۆشه‌كه. ئه‌نستیتوتی ته‌ندروستی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌رپه‌ره‌شتی د.فرانسیس كوڵینز ده‌یه‌وێت كه "ئێشپێو"ێك دروستبكات. ئامانجی ئه‌م ئێشپێوه ئه‌وه‌یه نه ته‌نیا بڕی ئازاره‌كه به‌ڵكو جۆره‌كه‌شی و هه‌روه‌ها جۆری ده‌رمانی كاریگه‌یش بۆ ئه‌و ئازاره دیاری بكات. بۆ دروستكردنی ئه‌م ئامێره، ڕێكخراوه‌كه له سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئه‌مریكادا به دوای ده‌رخه‌ره‌كانی ئازار‌و وێنه‌گری مێشك ده‌گه‌ڕێت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدایه‌و هێشتا ڕوون نییه كه به‌مزووانه بگه‌نه ئه‌نجام. هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێت بزانێت كه بۆچی هه‌ندێك كه‌س زۆر به خێرایی ئێشه‌كه‌یان ده‌ڕه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی تر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئازار ده‌كێشن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure