ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆنیشانه‌ی جه‌نه‌تیكییان هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و نه‌خۆشییانه له ڕووخساریاندا دیاره، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ ده‌ستنیشانكردنی خێرا‌و زووی نه‌خۆشییه‌كه كارێكی سه‌خته‌و شاره‌زاییه‌كی زۆری ده‌وێت. جۆرێكی سیستمی نوێی ژیریی ده‌ستكرد له‌ڕێگه‌ی شیكاری وێنه‌كانی ڕووخساره‌وه ده‌توانێت بۆ ئه‌مكاره یارمه‌تی پزیشكه‌كان بدات. یارۆن گۆرڤیچ پسپۆڕی زینده‌ته‌كنۆلۆجی له بۆستۆن و تیمه‌كه‌ی سیستمێكی ژیریی ده‌ستكردیان دروستكردووه كه به سه‌یركردنی سه‌رجه‌می ڕووخسار له یه‌ك كاتدا، بۆ ده جۆر نه‌خۆشی جه‌نه‌تیكی پێمان ده‌ڵێت كه ئایا ئه‌و نه‌خۆشییانه‌مان هه‌ن یان نا. ئه‌وان سیستمكه‌یان به 17000 وێنه ڕاهێنا، پاش ڕاهێنانی سیستمه‌كه، توانرا به وردبینی 91% بۆ 10 جۆر نه‌خۆشی جه‌نه‌تیكی، نه‌خۆشییه‌كان بناسنه‌وه. گورویچ و هاوكاره‌كانی هه‌روه‌ها سیستمه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه ڕاهێنا كه له‌نێوان بازدانه جه‌نه‌تیكییه جیاجیاكاندا كه ده‌توانن ببنه هۆی كۆنیشانه‌و نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ت جیاوازی دابنێت. ئه‌وان بۆ ئه‌مكاره وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌كارهێنا كه كۆنیشانه‌ی نوونانیان (Noonan) هه‌یه، ئه‌م كۆنیشانه‌یه له بازدانی پێنج جینه‌وه دروستده‌بێت. سیستمه‌كه توانی به وردبینی 64% سه‌ره‌چاوه‌ی جه‌نه‌تیكی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بكات. كاتێك كه سیستمه‌كه به‌راورده‌كان ده‌كات، ئه‌و شوێنانه‌ی ڕووخسار كه زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاردان هه‌یه دیاری ده‌كرێن و شوێنه‌كان به پزیشكه‌كان ده‌وترێن. ئه‌وه‌ش یارمه‌تییان ده‌دات كه په‌یوه‌ندی نێوان هۆكاره جه‌نه‌تیكییه‌كان و ده‌ركه‌وته‌كانیان له ڕووخساردا بدۆزنه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure