21/1/2019 11:23 AM

IBM یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری كوانتۆمی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكراكرد

IBM یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری كوانتۆمی خۆی كه‌ بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی دروستكراوه‌ ئاشكرا كرد، ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی IBM Q System Oneـه‌.

كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت كه‌ هیچ پلانێكمان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ نییه‌، به‌ڵام ڕێگه‌ ده‌ده‌ین كه‌ كڕیاره‌كانمان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ حسێبه‌ كوانتۆمییه‌كان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆمپیوته‌ره‌ كوانتۆمییه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی باش له‌ ماشینه‌ ئاساییه‌كان تێپه‌ڕێنن و ئه‌و كاره‌ش به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌یره‌كانی فیزكی كوانتۆمی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تائێستا هیچ ماشینێكی كوانتۆمی ئه‌و به‌ڵێن و چاوه‌ڕوانییه‌ی نه‌هێناوه‌ته‌ دی.

كیو سیستم وان له‌ 10 بیتی كوانتۆمی یان كیوبیت كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام توێژه‌ران ده‌ڵێن یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری كوانتۆمی كه‌ بتوانێت له‌ كۆمپیوته‌ره‌ ئاساییه‌كان باشتر بێت پێویستی به‌ 50 كیوبیته‌.

كۆمپانیای IBM له‌ ساڵانی ڕابردوودا سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌ كوانتۆمییه‌كان كردووه‌. له‌ ساڵی 2016دا یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری به‌ 5 كیوبیته‌وه‌ دروستكردو ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سیستمی ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌م بواره‌دا كه‌ مشته‌رییه‌كان كه‌ڵكی لێوه‌رگرن.

IBM یه‌كه‌م كۆمپانیا نییه‌ كه‌ كۆمپیوته‌ری كوانتۆمی به‌ كه‌ڵكی بازرگانی و بۆ بازاڕ دروستبكات. له‌ ساڵی 2011دا، D-Wave System  له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هه‌وافه‌زای لۆكهێد مارتین به‌ هاوبه‌شی یه‌كه‌م پێواژۆكه‌ری 128 كیوبیتییان دروستكرد.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved