له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمیه‌تی سلێمانییه‌وه له دوو شوێنی جیاوازدا ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خورمادا ده‌گیرێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵاش رایده‌گه‌یه‌نێت: پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بڕیاری له‌ناوبردنی دراوه. له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له دوو شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی گومان له خراپبوونی برێكی زۆر خورمای بریه‌م ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه لێی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و نموونه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كرێت. له‌باره‌ی بڕی خورماكه‌وه، ئازاد نه‌بی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بری خورما ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه 1665 كیلۆ ده‌بێت و برێكیان له یه‌كێك له قاتعه‌كانی عه‌لوه‌كه‌و بره‌كه‌ی تریشیان له دوكانێكی ناو بازاری شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. ئازاد نه‌بی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌ریخستووه ئه‌و بره خورمایه به‌هۆی خراپبوونییه‌وه به‌ها خۆراكییه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌و به‌هیچ جۆرێك شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ به بریاری قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure